Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فۆنت هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر لاپۆرتا و پلانی خۆی ئاشكرا ده‌كات

هه‌ركه‌سێك ره‌خنه‌ بگرێت وه‌ك خائین مامه‌ڵه‌ی له‌

Yariga App

یاریگا –

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنی لەگەڵ کەناڵی TV3، ڤیکتۆر فۆنت، به‌ریژێری سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا، بە توندی رەخنەی لە شێوازی بەڕێوەبردنی ئێستای یانەکە گرت و دیدگای خۆی بۆ گەڕاندنەوەی یانەکە بۆ رێچکەی سەرکەوتن خستەڕوو.

فۆنت جەختی لەسەر گواستنەوەی یانەکە کردەوە لە بارسێلۆنا من بۆ بارسێلۆنای ئێمە  کە مەبەستی لێی بەڕێوەبردنێکی پیشەیی و تیمێکی کارامەیە لە جیاتی پشت بەستن بە یەک کەس.

گەڕانەوەی ئەفسانەکان: مێسی و چاڤی

فۆنت ئاماژەی بەوەدا کە یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی، ئەگەر ببنە سه‌رۆكی یانەکە، ئەوەیە کە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو ئەفسانانەی بە شێوەیەکی ناشایستە یانەکەیان جێهێشتووە باش بكاته‌وه‌ بە تایبەتی ئاماژەی بە لیۆنێل مێسی و چاڤی هێرناندێز کرد.

“پێموایە ئەوەی مێسی کردی، هەرچەندە بە ڕاشکاوی نەیوت، ناردنی پەیامێک بوو بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا کە ئەویش لایەنگری ‘بارسێلۆنای ئێمە’یە نەک ‘بارسێلۆنای من’.”


فۆنت پێیوایە مێسی مافی ئەوەی هەیە هەر شتێک بکات کە دەیەوێت لەناو یانەکەدا، بە مەرجێک بە پێوەرێکی روون و لۆژیکی بێت، ئەگەر بیەوێت رۆڵێکی هەبێت، ئەوا دەرفەت بۆ ئەو کارە دەڕەخسێنرێت. هەروەها جەختی لەسەر چاڤی کردەوە و گوتی،

“چاڤی ئەفسانەیەکی یانەکەیە و بەو شێوەیەك یانەکەی جێنەهێشت کە شایەنی بوو.”

دۆخی دارایی و گرێبەستی هاڵاند

لەبارەی دۆخی دارایی یانەکەوە، فۆنت بە راشکاوی گوتی،

بارسێلۆنای ئێستا توانای دارایی ئەوەی نییە گرێبەست لەگەڵ یاریزانە نوێیەکان تۆمار بکات، سەرەڕای ئەوەی پێشتر بەڵێنیان پێدرابوو کە یانەکە بگه‌رێته‌وه‌ یاسای 1/1.

کاتێک سەبارەت بە گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانێکی وەک ئێرڵینگ هاڵااند پرسیاری لێکرا، فۆنت وەڵامی دایەوە کە پێویستە کار بکەن بۆ پێشکەشکردنی بەڵێنێک کە هاندەران بە جۆش و خرۆش بهێنێت، بەڵام لە هەمان کاتدا بەڵێنێک بێت کە بتوانرێت جێبەجێ بکرێت. ئەو دڵنیایی دا کە ئەگەر کەسانی کارامە و لێهاتوو سەرپەرشتی یانەکە بکەن، ئەوا چارەسەر بۆ کێشە داراییەکان دەدۆزرێتەوە.

ره‌خنه‌ی فۆنت له‌ به‌رێوه‌بردنی بارسێڵۆنا

فۆنت بە توندی رەخنەی لە شێوازی بەڕێوەبردنی ئێستای یانەکە گرت و بە بارسێلۆنای من وەسفی کرد، له‌ چه‌ند خاڵێك باسی كرد،

سەرۆک هەموو شتێکە، یەک پڕۆژە، من، من، من و هیچی تر، ئەندامان پشتگوێ دەخرێن، هیچ حیسابێکیان بۆ ناکرێت.”

بارسێڵۆنای هاوڕێ و ناسیاو و نزیکەکانە، ئەگەر کەسێک رەخنە بگرێت، وەک خائین مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.”

باسی له‌وه‌شكرد،

 ئەم شێوازە دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە پرۆفیشیناڵی و دوورکەوتنەوە لە ئەندامانی یانەکە،

فۆنت داوای کرد کاتی ئەوە هاتووە ئه‌و لاپەڕە هەڵبدرێتەوە و کۆتایی بەو سەردەمە بهێنرێت کە لەسەر بنەمای تاکڕەوی و پشت بەستن بە یەک کەس كۆتاییی بێت و ده‌بێت دامەزراوەیی بێت، وەک چۆن لە سەردەمی لاپۆرتای ساڵی 2003 روویدا.

پڕۆژەی بارسێلۆنای ئێمە

پڕۆژەکەی فۆنت بە ناوی “بارسێلۆنای ئێمە” (Nosaltres Barça) لەسەر ئەم بنەمایانە دامەزراوە:

  1. گواستنەوە لە تاکڕەوی بۆ تیمی کارامە: گواستنەوە لە بەڕێوەبردنێک کە پشت بە یەک کەس دەبەستێت بۆ بەڕێوەبردنێک کە لەسەر بنەمای تیمێکی تەواو، لێهاتوو و شارەزا کار دەکات بە شێوەیەکی مۆدێرن و پیشەیی.
  2. گرنگی رۆڵی ئەندامه‌كان: گرنگترین شت ئەوەیە کە ئەندامی یانەکە ببێتە ناوەندی سەرنجی دامەزراوەکە.

فۆنت جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە هەموو کەسێک کە بەهرە و توانای خزمەتکردنی یانەکەی هەیە، دەرفەتی بۆ بڕەخسێنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button