
یاریگا –
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی بارسێلۆنا جارێکی دیکە مێژووی تۆمارکرد.
شەوی رابردوو لە یاریگای لاڤاڵتا هەڵبژاردەی ماڵتا رووبەڕووی هەلبژاردەی پۆڵەندا بوویەوە، لیڤاندۆڤسکی لە خولەکی 32 گۆڵی یەکەمی پۆڵەندای تۆمارکرد بە پاسێکی پیۆتر زیلینسکی و یارییەکە بە ئەنجامی 3-2 لە بەرژەوەندی هاوڕێکانی لیڤاندۆڤسکی کۆتایی هات و ماڵتا بووە 39هەمین هەڵبژاردە کە لە یاریی نێودەوڵەتیدا گۆڵی لێ تۆمارکردبێت و ژمارەکەی لەگەڵ لیۆنێل مێسی یەکسانکردەوە.
کاپتنی پۆڵەندا گۆڵی بەرامبەر هەڵبژاردەکانی پێنج کیشوەر تۆمارکردووە، ئەوانیش ئەفریقا (1)، ئەمریکای باشوور (1)، ئۆقیانووس (1)، ئاسیا (3) و بێگومان ئەوروپا (33) هەلبژاردە. تاکە کیشوەرێک کە هێشتا لە لیستەکەیدا نییە ئەمریکای باکوور و ناوەڕاستە (هەرچەندە بەرامبەر کەنەدا و مەکسیک و ئەمریکا یاریی کردووە بەڵام گۆڵی تۆمار نەکردووە).
لیڤاندۆڤسکی بە تۆمار کردنی 88 گۆڵ، یەکێکە لە گۆڵکارانی تۆپی پێی نێودەوڵەتی. ئەگەر تەنیا ئەو گۆڵانە لەبەرچاو بگرین کە لە ئەوروپا تۆمارکراون، ئەوا لە پلەی سێیەمدایە.
لە رووی یارییە نێودەوڵەتییەکانەوە لە ئەوڕوپا، تەنیا کریستیانۆ رۆناڵدۆ (143) و لۆکاکۆ (89) زیاتر لە ئەو یارییان کردووە. لە جیهانیشدا لە نێو ئەو یاریزانانەی تاوەکوو ئێستا لە یاریی کردن بەردەوامن لە پلەی پێنجەمدایە، لەدوای رۆناڵدۆ، لۆکاکۆ، مێسی بە 115 یاریی و سونیل چێتری هیندی بە 95 یاریی.



