
یاریگا –
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە هەمووان دەکات، پاڵپشتی لە هاندەرانی یانەی زاخۆ بکەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گرنگی بەربژێرکردنی هاندەرانی یانەی زاخۆ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین هاندەری ساڵی فیفا دووپاتکردەوە و داوای پاڵپشتیکردنی کرد.
یانەی زاخۆ لەلایەن فیفاوە بەربژێر کراوە بۆ باشترین هاندەری تۆپی پێ و داوا لە هەمووان دهكهم پشتگیری لە یانەی زاخۆ و هەموو یانەکانی دیکەی کوردستان بکەن.
یەکشەممەی رابردوو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ڤیدیۆییەکدا پاڵپشتی خۆی بۆ هاندەرانی زاخۆ دووپاتکردەوە.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، لە ڤیدیۆیەکەدا دەنگی بە هاندەرانی یانەی زاخۆدا، وەکو یەکێک لە بەربژێرانی وەرگرتنی خەڵاتی هاندەری ساڵی فیفا.
بە دەنگدانی ئۆنڵاین، پشتگیریم لە هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ کرد. بۆ ئەوەی نازناوی یەکەمین و باشترین هاندەران لەسەر ئاستی جیهان ببەنەوە.
هیواخوازم هەموو کوردستانیان لە هەر کوێ بن، بەشدار بن و دەنگیان پێ بدەن، بۆ ئەوەی نازناوە جیهانییەکە ببەنەوە.
سوپاس بۆ فیفا کە هاندەرانی یانەی زاخۆی بە یەکێک لە سێ کاندیدەکان دەستنیشانکرد.
لە هەنگاوێکی مێژووییدا، هاندەرانی یانەی زاخۆ وەک یەکێک لە سێ بهربژێره سەرەکیهكهن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین هاندەری ساڵی فیفا – ساڵی 2025.
ئەم دەستنیشانکردنە، وەک شانازییەکی گەورە بۆ تۆپی پێی کوردستان و عێراق سەیر دەکرێت. لەم چوارچێوەیەدا، سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو پشتگیری خۆیان بۆ ئەم بهربژێربوونه دەربڕیوە و داوایان لە هەموو کوردستانیان کردووە کە بەشداری لە دەنگدانی ئۆنڵایندا بکەن.



