
یاریگا –
لە رووداوێکی دەگمەندا، دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی دەکات.
جەیک ترایلەر، پەیامنێری کۆشکی سپی دامەزراوەی MSNowی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، رۆناڵدۆ لە هەمان رۆژی سەردانی محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سعوودیە بۆ واشنتن، تڕەمپ لە کۆشکی سپی دەبینێت.
هەڵبژاردەی پۆرتوگال بلیتی گەیشتنی بە مۆندیالی 2026 مسۆگەرکرد، دوای پێشەنگایەتیکردنی کۆمەڵەکەی لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا.
رۆناڵدۆ دەبێتە یەکەم یاریزان کە شەش جار بەشداری لە مۆندیال بکات، چونکە تاوەکو ئێستا لیۆنێل مێسی بەشداریکردنی لە مۆندیال یەکلایینەکردووەتەوە.
ئەمریکا دەیەوێت زۆرترین سوود لە بەشداریکردنی رۆناڵدۆ لە مۆندیال وەربگرێت، چونکە یەکێکە لە باشترینەکانی مێژووی تۆپی پێ.
رۆناڵدۆ یەکێکە لە کەسایەتییە وەرزشییە دیارەکانی سعوودیە و رۆڵی لە بەجیهانیکردنی خولی رۆشنی سعوودیە گڕاوە و ئێستا کاپتنی یانەی نەسڕی سعوودییە.



