Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

هەشت یاریزان بۆ یەکەمجار لە کامپ نۆو یارییدەکەن

یامال لە تەمەنێکی بچووک یاریی تێدا کردووە

Yariga App

یاریگا –

دوای دوو ساڵ و نیو لە دوورکەوتنەوە، بارسێلۆنا جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆو، دوای وەرگرتنی مۆڵەتی شارەوانی بارسێلۆنا.

22ی ئەم مانگە، بارسێلۆنا لە گەڕی 13ی لالیگا لە کامپ نۆو رووبەڕووی ئاتلێتیک بیلباو دەبێتەوە.

لە ماوەی رابردوودا، یانە کاتالوونییەکە یارییەکانی لە یاریگای مۆنجویک کرد و چەند یارییەکیش لە یاریگای یۆهان کڕۆیف کران.

لەگەڵ گەڕانەوەی یارییەکانی بارسێلۆنا بۆ کامپ نۆو، چەند یاریزانێکی یانەکە بۆ یەکەمجار یاریی لەو یاریگایە دەکەن.

تاوەکو ئێستا هەشت یاریزان لە پێکهاتەی ئێستای بارسێلۆنا پێشتر لە کامپ نۆو یارییان نەکردووە. هەریەکە لە پاو کوبارسی، فێرمین لۆپێز، خوان گارسیا، ماڕک بێرناڵ، روونی بەرداخچی، ماڕک کاسادۆ، جێرارد مارتن و دانی ئۆلمۆ پێشتر لە یاریگا ئایکۆنییەکە یارییان نەکردووە.

دوای 12 گەڕ لە دەستپێکردنی لالیگا، بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ لە پلەی دووەمی لالیگا دێت، بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ ریال مەدریدی پێشەنگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button