Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی دابەشبوونی نێو ماڵی بارسێلۆنای زەقکردەوە

هەڵبژاردنێکی ئاگرین چاوەڕێی بارسێلۆنییەکانە

Yariga App

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا ئامادەی ئاهەنگی پێشکەشکردنی بەرنامەی هەڵبژاردنی فیکتۆر فۆنت، رکابەری خوان لاپۆرتا بوو.

لە ماوەی رابردوودا، ناوی چاڤی بە پڕۆژەی داهاتووی فۆرت بەسترابووەوە، هەرچەندە راهێنەری پێشووی بارسا رەتیکردەوە پاڵپشتی لە کاندیدانی سەرۆکایەتی بکات.

ئێستا چاڤی بە تەواوی پاڵپشتی لە بەربژێربوونی فۆنت دەکات، ئامادەبوونیشی لە ئاهەنگی دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنیش هەموو شتێکی یەکلاییکردەوە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، چاڤی بە ئامادەبوونی لە رێوڕەسمەکە، هەڵوێستی تووندی خۆی بەرامبەر لاپۆرتا دووپاتکردەوە و ئێستا باس لە ناکۆکی قووڵ دەکرێت.

لە کۆتایی وەرزی 2023-24 لاپۆرتا بڕیاری دوورخستنەوەی چاڤیدا، دوای ئەوەی وەرزەکەی بەبێ بردنەوەی هیچ نازناوێک تەواوکرد.

دابەشبوونی ماڵی بارسا

چاڤی دابەشبوونی قووڵی نێو ماڵی بارسێلۆنای بەتەواوی پیشاندا، چونکە ململانێی نێوان لاپۆرتا و فۆرت گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز.

تەنیا چاڤی ئامادەی رێوڕەسمەکە نەبوو، بەڵکو بەشێکی زۆر لە دەموچاوە دیارەکانی بارسا پاڵپشتی خۆیان بۆ فۆنت پیشاندا، لەوانەی خاومی گواردیۆلا، سەرۆکی پێشووی لێژنەی ئابووری بارسێلۆنا.

لەلایەکی دیکەوە، فۆنت پاڵپشتی ئێڤارێست مۆرتا، ئەندامی پێشووی دەستەی کارگێڕی و فێران لۆپێز، بەرپرسی پێشووی پڕۆژەی ‘Espai Barca’ی بەدەستهێنا.

خوانما تابێرۆ، سەرۆکی ئاسایشی یانەی بارسێلۆنا و خۆردی مۆنوز، بەڕێوەبەری تەکنۆلۆجیا و تۆنی رۆفێرا، بەرپرسی پێشووی بەڕێوەبەردنی وەرزش پاڵپشتییان بۆ فۆنت پشتڕاستکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button