موژدەیەکی خۆش لە تڕەمپەوە بۆ هەڵگرانی بلیتی یارییەکانی مۆندیالی 2026
کار بە سیستمێکی نوێ دەکرێت

یاریگا –
دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەواڵێکی خۆشی بە خاوەنی بلیتی یارییەکانی مۆندیالی 2026 راگەیاند.
تڕەمپ لە نووسینگەی خۆی لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، حکومەتی ئەمریکا خەریکە سیستمێکی تایبەت بۆ پێدانی ڤیزە بە هەڵگرانی بلیتی یارییەکانی مۆندیال لە باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەکانی ئەمریکا ئامادە دەکات.
ئەمریکا سیستمێک بە ناوی فیفا پاس ‘FIFA Pass’ بەردەست دەکات، تاوەکو ئەولەویەتی پێدانی ڤیزە بە هەڵگرانی بلیتی یارییەکانی مۆندیال بدرێت.
تڕەمپ روونیکردەوە؛
ئیدارەکەم ئاگادارکردووەتەوە، هەموو کارێک بۆ سەرخستنی مۆندیالی 2026 بکەن. پێموایە دەبێتە باشترین وەشانی مۆندیال لە مێژوودا، خەریکە ریکۆرد لە فرۆشتنی بلیتی یارییەکان دەشکێنین.
FIFA President Gianni Infantino announced the “FIFA Pass,” which he says is a “prioritized appointment scheduling system” for World Cup ticket holders to obtain visas, during an event with President Trump on Monday. https://t.co/ZgLmioCLuj pic.twitter.com/WIfjLVKiYQ
— ABC News (@ABC) November 17, 2025
تڕەمپ دووپاتیکردەوە، وەزارەکانی دەرەوە و ئاسایشی ناوخۆ پێکەوە کار لەسەر دابینکردن سیستمێکی کارا بۆ ئاسانکاری گەشتی هەڵگرانی بلیتی یارییەکان دەکەن.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا روونیکردەوە، پێشبینیدەکەن لە ماوەی مۆندیالدا زیاتر لە 30 ملیار دۆلار لە نێو ئەمریکا دەستاودەستی پێبکرێت، هەروەها نزیکەی 200 هەزار هەلی کاریش دەڕەخسێت.



