Loading...
ئاسیاجیهانعێراقگرنگترین

سیناریۆکانی سەرکەوتن؛ گۆڵەکەی عێراق کەتیبەی ئارنۆڵد دەگەیێنێتە مۆندیال؟

یاسای گۆڵی ده‌ره‌وه‌ی یاریگا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

یاریی گەڕانەوەی پاشکۆی ئاسیا بۆ گەیشتن به‌ جیهانی جامی جیهانی 2026، بڕیارە ئەمڕۆ لە نێوان هەڵبژاردەی عێراق و ئیمارات لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسڕە بەڕێوە بچێت.

ئه‌م یارییە چارەنووسسازە و یه‌كێكیان ده‌گه‌ینه‌نێته‌ دوایین قۆناخی پاڵاوتن بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیال و یه‌كێكی تریش ماڵئاوایی ده‌كات. ئەم یارییە دوای ئەوە دێت کە یاریی یەکەم لە ئەبوزەبی به‌ گۆڵێك یه‌كسانبوون.  عەلی حەمادی لە خولەکی 10گۆڵی پێشکەوتنی بۆ عێراق کرد، بەڵام لوان پێرێرا لە خولەکی 18 ئەنجامەکەی بۆ ئیمارات یەکسان کردەوە.

سینارۆی سه‌ركه‌وتنی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌

لەم قۆناخەی پاشکۆی ئاسیا بۆ جامی جیهانی 2026، بە فەرمی یاسای گۆڵی ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆت هەڵوەشێنراوەتەوە و کاری پێ ناکرێت.
ئەم بڕیارە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا دراوە و بۆ هەموو یارییەکانی پاشکۆ کە بە سیستەمی چوون و گەڕانەوە بەڕێوە دەچن، جێبەجێ دەکرێت. ئەمەش وادەکات ئەنجامی یاریی یەکەم کە1-1 بوو، وەک یەکسانبوونێکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و هیچ سوودێکی زیادە بۆ هەڵبژاردەی عێراق  دروست نەکات بەهۆی تۆمارکردنی گۆڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی.
واتای ئەم یاسا نوێیە بۆ یاریی ئەمڕۆ لە بەسڕە:
  1. سەرکەوتنی راستەوخۆ: ئەگەر هەڵبژاردەی عێراق یان ئیمارات یاریی ئەمڕۆ بباتەوە بە هەر ئەنجامێک (بۆ نموونە: عێراق 2-1، یان ئیمارات 1-0) براوه‌ بێت، ئەوا ئەو هەڵبژاردەیە ڕاستەوخۆ سەر دەکەوێت بۆ قۆناخی پاشکۆی كیشوه‌ره‌كان.
  2. یەکسانبوون و کاتی زیادکراو: ئەگەر یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتایی بێت بە هەر ئەنجامێک (بۆ نموونە: 0-0، 1-1، 2-2، یان زیاتر)، ئەوا یارییەکە ڕاستەوخۆ دەچێتە کاتی زیادکراو (دوو گێمی 15 خولەکی). لێرەدا، جیاوازی نییە کە چەند گۆڵ تۆمار کراوە، چونکە یاسای گۆڵی دەرەوەی یاریگا کاری پێ ناکرێت.
  3. لێدانەکانی یەکلاکەرەوە: ئەگەر لە کاتی زیادکراویشدا ئەنجامەکە یەکسان مایەوە، ئەوا پەنا دەبرێتە بەر لێدانەکانی یەکلاییکەرەوە  بۆ دیاریکردنی ئەو هەڵبژاردەیەی کە بلیتی گەیشتن بە پاشکۆی كیشوه‌ره‌كان بەدەست دەهێنێت.
یاسای گۆڵکردن لە دەرەوەی یاریگا لە هەموو پاڵەوانێتییەکانی یانەکانی فیفا لە وەرزی 2021 -2022 هەڵوەشاوه‌ته‌وه‌،  لە هەموو پاڵەوانێتییەکانی كیشوه‌ری ئاسیا لە وەرزی 2023-2024 كاری پێناكرێت
بۆ ئەوەی چارەنووسی سەرکەوتن یەکلایی بێتەوە، هەر هەڵبژاردەیەک ئەمڕۆ یارییەکە بباتەوە، سەر دەکەوێت. ئەگەر یەکسان بوون، ئەوا کاتی زیادکراو و لێدانی یەکلاییکەرەوە چارەنووس یەکلاییدەکەنەوە.

رووبەڕووبوونەوەکانی پێشوو 

مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو هەڵبژاردە زۆر نزیکە و هاوسەنگییەکی بەرچاوی تێدایە. لە کۆی گشتی یارییەکاندا، عێراق 7 بردنەوەی هەیە، ئیمارات 5 بردنەوەی هەیە، 10یاریش بە یەکسانبوون کۆتایی هاتووە. لە پێنج یاریی کۆتاییدا، عێراق دوو بردنەوەی تۆمار کردووە، ئیمارات یەک بردنەوە، و دوو یاریش بە یەکسانبوون کۆتایی هاتووە، کە یەکێکیان یاریی یەکەمی پاشکۆکە بوو.

پێشببینی بۆ دۆخی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌:

یاریی ئەمڕۆ لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسڕە بەڕێوە دەچێت، کە ئەمە گەورەترین سوودی عێراقە. پاڵپشتی جەماوەری بەسڕە دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورە لەسەر ئاستی یاریزانان و ئەنجامی یارییەکە هەبێت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی عێراق لە یاریگای خۆیدا یاری دەکات و پێویستی بە بردنەوەیەکی ڕاستەوخۆ هەیە بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتن، بەهۆی سوودی یاریگا و جەماوەر، عێراق کەمێک نزیکترە لە بەدەستهێنانی بلیتی گەیشتن بە پاشکۆی كیشوه‌ره‌كان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button