
یاریگا –
لە كۆتا رۆژی یارییەكانی پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی ئیسپانیا میوانداری هەڵبژاردەی توركیا دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:45 بە كاتی كوردستان هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری هەڵبژاردەی توركیا بكات، لە میانی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2016.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەم قۆناخەی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 پێنج یاریی كردووە و هەر پێنج یارییەكەی بردووەتەوە لە ئەگەر بردنەوە یان یەكسان بوون یاخود دۆڕاندنیان ب جیاوازی كەمتر لە حەوت گۆڵ لە یارییەكەی ئەمشەو بەرامبەر توركیا ئەوا راستەوخۆ خۆی دەگەیەنێتە مۆندیالی 2026.
لە یاریی یەكەمدا بەرامبەر بولگاریا یارییكرد و 3-0 یارییەكەی بردەوە لە یاریی دووەمیشدا بەرامبەر توركیا یارییكرد و 6-0 یارییەكەی لێبردەوە، سێیەم یاریی 2-0 لە بولگاریا بردەوە و یاریی چوارەمیش بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە جۆرجیای بردەوە.
لە پێنج یارییدا هەر پێنج یارییەكەی بردووەتەوە 19 گۆڵیكردووە و هیچ گۆڵێكیان لێنەكراوە بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەی پێنجەمی گرتووە.
لە بەرامبەردا توركیا بۆ ئەوەی راستەوخۆ بلیتێكی مۆندیالی 2026 بەدەستبهێنێت پێوویستە بە جیاوازی 7 گۆڵ لە ئیسپانیا بباتەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئیسپانیا بە بێ لامین یامال، پێدری ، گاڤی، نیكۆ ویلیامس، دین هاوسن و ئۆنای سیمۆن رووبەڕووی توركیا دەبێتەوە.
توركیا بە بێ ئارال سیمیسر، ئیرفان، كان ئەیهان رووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیسپانیا
سیمۆن
یۆرێنتی، لاپۆرت، كوبارسی، كۆكۆرییا
مێرینیۆ، زوبیمێندی، رویز
پینۆ، تۆرێس، ئۆیارزاباڵ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی توركیا
شاكر
مولدور، دەمیرال، بەرداكچی، ئەڵماجی
چاڵهانئۆغلو، یوكسەک
ئاكگون، گولەر، یەڵدز
ئاكتوركۆگلو



