
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی چارەنوسسازدا هەڵبژاردەی عێراق لە یاریگای خۆیدا میوانداری هەڵبژاردەی ئیمارات دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 19:00 بە كاتی كوردستان هەڵبژاردەی عێراق لە یاریگای بەسڕەی نێودەوڵەتی میوانداری هەڵبژاردەی ئیمارات بكات، لە میانی یارییەكانی پاشكۆی ئاسیا بۆ گەیشتن بە پاشكۆی جیهانی مۆندیالی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی عێراق لە قۆناخی سێیەمی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە جامی جیهانی 2026 لە پلەی سێیەمی كۆمەڵەكەی بوو نەیتوانی بلیتێكی راستەوخۆی گەیشتن بە مۆندیالی داهاتوو بەدەستبهێنێت.
پاشان لە قۆناخی چوارەمیش جارێكی دیكە شكستیهێنا و نەیتوانی بگاتە مۆندیالی 2026.
لە یاریی چوونی پاشكۆی ئاسیا بۆ گەیشتن بە پاشكۆی جیهانی هەڵبژاردەی عێراق بە گۆڵێک لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیمارات یەكسان بوون.
شێرەكانی رافیدەین تەنیا بەشداریان لە یەک مۆندیالدا كردووە، ئەویش مۆندیالی ساڵی 1986 و بە هەمان شێوەش هەڵبژاردەی ئیماراتیش تەنیا یەک جار بەشداری كردووە.
براوەی نێوان عێراق و ئیمارات لە مانگی ئازاری داهاتوو پاشكۆی جیهانی دەكات.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
عێراق بە بێ ئیبراهیم بایش، یوسف ئەمین، مونتەزر ماجد، رێبین سولاقا و عەلی حەمادی رووبەڕووی ئیمارات دەبێتەوە.
ئیمارات بە بێ فابیۆ لیما رووبەڕووی عێراق دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی عێراق
جەلال حەسەن
مێرخاس دۆسكی، ئاكام هاشم، زەید تەحسین، حسێن عەلی
عەلی جاسم، ئەمیر عەماری، ئەیمار شێر، ماركۆ فەرەج
موهەنەد عەلی، ئەیمەن حوسێن
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیمارات
خالید عیسا
فیلیپ كانیدۆ، لۆكاس بێمێنیتا، عەلائەدین زوهەیر، ماركۆس میلۆنی
سوڵتان عادل، عەبدوڵا رەمەزان، یەحیا نادر، لوان پێرێرا
نیكۆلاس خیمینێز، عەبدوڵا سوهەیل


