Loading...
ئه‌مریکاگرنگترین

ڤیدیۆ؛ نێیمار کۆڵنادا لە نمایشە ناپێویستەکانی

تۆپێکی ئاسان دەدات بەدەستەوە

Yariga App

یاریگا –

نێیمار دا سیلڤا لەگەڵ ئەوەی هەر لەسەرەتای دەرکەوتنیدا بە منداڵیی لەگەڵ یانەی سانتۆس خۆی وەک خاوەن بەهرە و هونەرێکی ناوازە ناساند، بەڵام زۆرجاریش بووەتەجێی رەخنە بەهۆی زیادەڕۆییکردن لە جووڵە و نمایشی ناپێویست تەنانە لە ساتە هەستیارەکانی تیمەکەشیدا.

لە نوێترین جووڵەشیدا لە یاریی دوێنێی سانتۆس لەگەڵ پاڵمێراس لە خولی بەڕازیلی، سەرەڕای ئەوەی دۆخی یانەکەی ئێجگرار خراپە و سنووری ناوچەکانی دابەزینە، بەڵام نێیمار لە جووڵەیەکی ناپێویستدا تۆپێکی ئاسانی دابەدەستی یاریزانانی پاڵمێراسەوە.

ئەگەرچی سانتۆس لە خولەکی 1+90 گۆڵی بۆ بردنەوەی 3 خاڵی یاریەکە تۆمارکرد، بەڵام  یانەکە هێشتا مەترسی دابەزینی بۆ خولی پلە خوارتر لەسەرە. بەوپێیەی ئێستا خولی بەڕازیلی تەنها 5 هەفتەی ماوە و، تیمەکەی نێیماریش تەنها خاڵێک لەناوچەی دابەزین دوورن.

ڤیدیۆ؛ جموجووڵێکی نامۆی نێیمار سۆشیاڵ میدیای تەنیوە

بابەتی زیاتر

Back to top button