Loading...
کوردستان

دوای دەستلەکارکێشانەوەی رەمزی ساڵح؛ بازیان راهێنەرێکی دیکەی بۆ تیپەکە دەستنیشانکرد

راهێنەری وەرزی رابردوو ئەرکی راهێنەرایەتی بازیانی وەرگرتەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای دەستلەکارکێشانەوەی رەمزی ساڵح لە ئەرکی راهێنەریەتی تیپەکە، یانەی بازیان راهێنەری نوێی دەستنیشان کرد.

وەک ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی پلە یەکی کوردستان، سەرەتای ئەم وەرزە بازیان ئەرکی راهێنەرایەتی بە رەمزی ساڵح سپارد، دوای 20 رۆژ لە وەرگرتنی ئەم ئەرکە، رەمزی ساڵح و دەستەی کارگێڕی بازیان بە رەزامەندی هەردوولا گرێبەستی نێوانیان هەڵوەشاندەوە.

لە دوای چەند کاتژمێرێک، یانەی بازیان بە فەرمی ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکەی بە سۆران حەسەن دا کە وەرزی رابردووش راهێنەری تیپەکە بووە، کەیوان چەمچەماڵیش کە وەرزی رابردوو لە یانەی هەڵۆ بوو، وەک یاریدەدەری راهێنەر لە بازیان دەستبەکار دەبێت.

وەرزی رابردوو سۆران حەسەن لە خولی پلە یەکی کوردستان لە کۆی 14 یاریی 22 خاڵی بۆ تیپەکە هێنا و لە ریزبەندی شەشەم کۆتاییان بە خولەکە هێنا، راهێنەرەکەی بازیان پێشووتر وەک یاریزان یاریی بۆ سلێمانی، پێشمەرگەی سلێمانی، بازیان، لەگەڵ یانەی ئاشتی کردووە، بڕیاریشە لە 2ـی دیسێمبەری 2025 خولی پلە یەکی کوردستان دەستپێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button