Loading...
ئه‌مریکا

نێیمار براندی تایبەت بە ئەفسانەی بەڕازیلییەکان دەکڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

کۆمپانیای ئێن ئاڕ سپۆرت (NR Sports) کە لەلایەن نێیمار دا سیلڤا سانتۆس باوکی نێیمارەوە خاوەندارییەتی دەکرێت، بە فەرمی پێلێی کڕییەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن “UOL”ەوە بڵاوکراونەتەوە، گرێبەستەکە بڕی 18 ملیۆن دۆلاری تێچووە. بەڵام بەهاکەی بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە. ئەم کڕینەوەیە مافەکانی، وێنە، مۆڵەتی بەرهەم، ئەرشیفی مێژوویی و سەروەت و سامانی دیکەی پەیوەست بە میراتی گەورەترین ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل لەخۆدەگرێت. هەرچەندە پرۆسەی دانوستانەکان زۆری خایاند، چونکە بڕاندی پێلێ لە دوای کۆچی دوایی ئەفسانەکەی تۆپی پێ لە 29ی کانوونی دووەمی 2022 بەکارنەهێنرابوو.

کۆمپانیاکە بە تەواوی خەرجی نۆژەنکردنەوەی تابوتی پێلێی کە لە یاریگای ڤیلا بێلمیرۆ دانراوە گرتە ئەستۆ و جامخانەکەی نوێ کردەوە لەگەڵ درووست کردنی دەستشۆریکی تایبەت کە بنەماڵە پێلی بەکاری دەهێنن.

ئەم هەنگاوەی نێیمار لەپێناو پارێزگاریکردنە لە میراتی ئافسانە مەزنەکە. پێلێ سێ مۆندیالی بۆ بەڕازیل بەدەستهێناوە و بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژوو دادەنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button