Loading...
ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئامارێکی هەژێنەر؛ رەگەزپەرستی لە ئیسپانیا دەتەقێتەوە و کاریگەری کۆمەڵایەتی دروستکردووە

راپۆرتێکی روانگەی ئیسپانیا بۆ رەگەزپەرستی و گووتاری رق و کینە 'Oberaxe' ئیسپانیا دەهەژێنێت

Yariga App

یاریگا –

روانگەی ئیسپانیا بۆ رەگەزپەرستی و گووتاری رق و کینە ‘Oberaxe’ راپۆرتێکی نوێی لەبارەی زیادبوونی رێژەی گووتاری رق و کینە و سووکایەتیپێکردن لە سۆشیاڵ لە ئیسپانیا بڵاوکردەوە.

روانگەکە سەرنجێکی تایبەتی لەسەر گووتاری رق و کینە لە تۆپی پێ داناوە و دووپاتیدەکاتەوە، رێژەی سووکایەتیپێکردن و رەگەزپەرستی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادبووە.

لامین یامال، ئەستێرەی بارسێلۆنا لە سەرووی ریزبەندی سووکایەتیپێکردن و گووتاری رق و کینە لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا دێت.

گووتارەکە لە یاریی و رووداوی گەورەی وەکو ئێل کلاسیکۆ بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەبن. بەگوێرەی لێکدانەوەکانی روانگەکە بێت، زیاتر لە 60% سووکایەتیپێکردنەکانی سۆشیاڵ میدیا ئاڕاستەی یامال دەکرێن و ریزبەندییەکە بەمشێوەیەیە؛

  • ڤینیسیۆس جونیۆر: 29%
  • کیلیان ئێمباپێ: 3%
  • هەریەکە لە نیکۆ ویڵیامز، ئیناکی ویڵیامز، ئالێخاندرۆ بالدێ و براهیم دیاز نزیکەی 2%.

تۆماس فێرناندێز، بەڕێوەبەری روانگەی ئیسپانیا بۆ رەگەزپەرستی و گوتاری رق و کینە ‘Oberaxe’ روونیدەکاتەوە، چەندین قسە و دەستەواژە بەردەوام بۆ یامال دووبارە دەکرێنەوە لەوانە؛

  • هێرشبەری ناتەواو.
  • مەغریبی قێزەون.
  • قسەی دیکەی هاوشێوە و جوێن.

بوونی یاریزانێکی گەنجی بە رەسەن پەنابەر، وایکردووە ببێتە ئامانجێکی سەرەکی رەگەزپەرستان، کە بەردەوام رەنگی پێستی بۆ هێرشکردنە سەری بەکاردەهێنن.

لەلایەکی دیکەوە، یانەکانیش لە گووتاری رەگەزپەرستی بێبەش نین، بەشێکی زۆر لە یانەکانی لالیگا، ئامانجی رەگەزپەرستانن و بەگوێرەی روانگەی ‘Oberaxe’، ریزبەندی یانە بە ئامانجکراوەکان بەمشێوەیەیە؛

  • ریال مەدرید: 34%
  • بارسێلۆنا: 32%
  • ڤۆیادۆلید: 17%
  • ڤالێنسیا: 8%
  • ئاتلێتیک بیلباو: 6%
  • ریال سۆسیداد: 5%
  • ئاتلێتیکۆ مەدرید: 4%

کلاسیکۆ؛ ساتی تەقینەوەی رق و کینە

لە ساتی بەڕێوەچوونی یاریی کلاسیکۆی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا، زیادبوونێکی لەڕادەبەدەر لە جنێو، سووکایەتیپێکردن و رەگەزپەرستی تێبینی کراوە.

رەگەزپەرستان زۆرترین جار وشەکانی ‘مەیموون – رەشی قێزەون – بگەڕێتەوە وڵاتەکەت’ بەکاردەێنن.

یاریزانانی وەکو لامین یامال، بالدێ، رافینیا، ڤینیسیۆس، دیاز و ئێمباپێ ئامانجی سەرەکی رەگەزپەرستانن و بەشێکی زۆری سووکایەتییەکەش بەر یامال دەکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button