راهێنەری نایجێریا زۆر تووڕەیە؛ کۆنگۆ بە جادوو لێی بردینەوە
قسەی جیاواز دەکرێت

یاریگا –
ئێریک شێل، راهێنەری هەڵبژاردەی نایجێریا لە هەڵسوکەوتی چەند ئەندامێکی هەڵبژاردەی کۆنگۆ نیگەرانە و پێی وایە جادوویان بۆ بردنەوەی یارییەکە کردووە.
کۆنگۆ بە لێدانی یەکلاییکەرەوە لە نایجێریای بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پاشکۆی نێودەوڵەتی گەیشتن بە مۆندیالی 2026.
نایجێریا و کۆنگۆ لە یاریی یەکلاییکەرەوەدا 1-1 یەکسانبوون، بۆیە پەنایان بۆ لێدانی یەکلاییکەرەوە برد و نایجێریا 4-3 بە کۆنگۆ دۆڕا.
راهێنەری هەڵبژاردەی نایجێریا لەدوای یارییەکە بە ESPN Africaی راگەیاند؛
لە کاتی جێبەجێکردنی لێدانەکانی یەکلاییکەرەوەدا، ئەندامێکی هەڵبژاردەی کۆنگۆ جادووی دەکرد. ئەمەش منی نیگەران کردبوو.
لەگەڵ هەر لێدانێک، جادووی دەکرد، شتێکی وەکو ئاوی هەڵدەڕشت.
نایجێریا سێ لێدانی یەکلاییکەرەوەی لەدەستدا و کۆنگۆش دوو لێدان، بۆیە نایجێریا لە گەیشتن بە مۆندیالی 2026 بێبەشکرا.
کۆنگۆی دیموکرات لە ساڵی 1974 بە ناوی هەڵبژاردەی زائیر بەشداری مۆندیالی کردووە و ئەگەر لە پاشکۆی نێودەوڵەتی سەرکەوتوو بێت، دەبێتە یەکەم بەشداری لە مۆندیال.



