Loading...
ئیتاڵیاگرنگترینمۆندیالی 2026

ترسنۆکن؛ گاتوزۆ گلەیی لە یاریزانەکان هەیە و داوای لێبووردن لە هاندەران دەکات

گاتوزۆ پەنجە لەسەر برینەکانی نیرازۆری دادەنێت

Yariga App

یاریگا –

جێنارۆ گاتوزۆ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا رەخنەی تووندی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی گرت.

لە دوا یاریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، ئیتاڵیا 1-4 بە نەرویج دۆڕا و گاتوزۆ دووپاتیکردەوە، ترس هۆکاری سەرەکی دۆڕانی نیرازۆری بوو لە یارییەکە.

گاتوزۆ لە دوای یارییەکە بە کەناڵی Rai 1ی راگەیاند؛

داوای لێبووردن لە هاندەران دەکەین. دۆڕانی یارییەکە بە ئەنجامی 1-4 بە ئازارە. لە گێمی یەکەمی یارییەکە بە شێوەیەکی نموونەیی یاریمان کرد. تیمێکی راستەقینە بووین، بەڵام ئەوەی لە گێمی دووەمدا روویدا، قبووڵ ناکرێت.

لە گێمی یەکەم بە گوێرەی پێویست فشارمان کرد، بەڵام دواتر کەسایەتیمان لەدەستدا و زۆر بە ئاسانی کۆنتڕۆلی یاریمان لەدەستدا. جەندین هەڵەی زەقمان کرد.

هەرکاتێک رکابەرەکەمان هێرشێکی دروستکردایە، ئێمە دەترساین و دەبێ ئەم هزرە بگۆڕین و کۆتایی بەم عەقڵیەتە بهێنین.

ئیتاڵیا نەیتوانی راستەوخۆ بگاتە مۆندیال و لە مارس/ئاداری داهاتوو بەشداری پاشکۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button