گرنگترینمۆندیالی 2026
هالاند بێ رکابەرە؛ بە جیاوازییەکی زۆر گۆڵکاری ئەوروپایە
ڤایکینگ چاوی لە ژمارەی گەورەترە

یاریگا –
ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی هەڵبژاردەی نەرویج، 16 گۆڵی لە پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 کردووە و دوای دابڕانیان بۆ ماوەی 28 ساڵ، جارێکی دیکە گەیشتنەوە مۆندیال.
هالاند، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی پێشەنگی ریزبەندی گۆڵکارانی پاڵاوتنەکانی ئەوروپایە و ژمارەی گۆڵەکانی دوو ئەوەندەی نزکترین رکابەرانییەتی.
Another Haaland double inspires a famous night for Norway in Italy 🇳🇴#WCQ pic.twitter.com/Jw0agPIh0C
— UEFA EURO (@UEFAEURO) November 16, 2025
هەریەکە لە هاری کەین، مێمفێس دێپای و ماڕکۆ ئارناتۆڤیچ، نزیکترین رکابەرانی هالاند بوون.
میکێل مێرینۆ بە شەش گۆڵ، گۆڵکری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوو، هاوشێوەی کێڤن دی بڕۆین لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا.
ریزبەندی گۆڵکارانی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا
- ئێرلینگ هالاند (نەرویج) : 18 گۆڵ
- هاری کەین (ئینگلتەرا): 8 گۆڵ
- مێمفێس دێپای (هۆڵەندا): 8 گۆڵ
- ماڕکۆ ئارناتۆڤیچ (نەمسا): 8 گۆڵ
- ئاندرێ کراماریچ (کڕواتیا): 6 گۆڵ
- کێڤن دی بڕۆین (بەلجیکا): 6 گۆڵ
- میکێل مێرینۆ (ئیسپانیا): 6 گۆڵ
- ماتیۆ ریتیگێ (ئیتاڵیا): 5 گۆڵ
- ئالێکساندەر سۆرلۆت (نەرویج): 5 گۆڵ
- ئیدێن دزیکۆ (بۆسنیا): 5 گۆڵ
- کریستیانۆ رۆناڵدۆ (پۆرتوگال): 5 گۆڵ
- بارناباس ڤارگا (هەنگاریا): 5 گۆڵ
- میکێل ئۆیارزابال (ئیسپانیا): 5 گۆڵ
- تێلۆ ئێسگارد (نەرویج): 5 گۆڵ
- ترۆی بارۆت (ئایرلاند): 5 گۆڵ
- کیلیان ئێمباپێ (فەڕەنسا): 5 گۆڵ



