
یاریگا –
جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ئینگلتەرا تووڕەیی خۆی لە یارییەکەی بەرامبەر ئەلبانیا پیشاندا.
لەدوا یاریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، بێڵینگهام تووڕەبوون و نیگەرانی خۆی پیشاندا و تۆماس توخێل، راهێنەری هەڵبژاردەکەش بە تووندی وەڵامی دایەوە.
توخێل دووپاتیکردەوە، رێکخستن و پابەندی کلیلی بوونی کەمپێکی بەهێزی هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە، ئەمەش لە وەڵامی رەفتاری بێڵینگهام، دوای گۆڕانکاری پێکردنی لە دوا خوولەکەکانی یارییەکە.
ئینگلتەرا 0-2 یارییەکەی بردەوە و بێڵینگهام بۆ یەکەمجار لە دوای یۆنیۆ/حوزەیرانی رابردووەوە، ناوی لە پێکهاتەی سەرەکی سێ شێرەکان بوو، چونکە پێشتر بەهۆی پێکان دابڕابوو.
بێڵینگهام ئاستێکی بەرزی لە یارییەکە پێشکەشکرد و خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی پێدرا، بەڵام لە خوولەکی 84 گۆڕانکاری پێکرا و نیگەرانییەکی قووڵی پیشاندا.
بێڵینگهام کارتێکی زەردی لە یارییەکە وەرگرتبوو و ترس لەسەر دوورخستنەوەی لە یەکەم یاریی ئینگلتەرا لە مۆندیال هەبوو، بۆیە گۆڕانکارییەکە پەیوەندیی بەم هەڵوێستە هەبوو.
توخێل لەبارەی رووداوەکەی بێڵینگهام روونیکردەوە؛
پێویستە رێز لە بڕیارەکانی دەستەی هونەری بگیرێت. دەبێ یاریزانان پابەندی بڕیارەکان بن. رەفتاری باش، کلیلە و رێزگرتنی ئەو یاریزانەی دێتە شوێنی، ئەرکە.
بەبێ ئەوەی دۆخەکە گەورە بکەم، هەڵسەنگاندن بۆ هەڵوێستی یاریزانەکە دەکەم، ئێمە بە پێوەری بەرز لێرەین و دەمانەوێت ئاستی بەرز پێشکەش بکەین. بڕیارەکانمان بەهۆی ناڕەزایی یاریزانێک ناگۆڕین.
Tuchel’s spot on—Bellingham’s talent is elite, but respect for the team comes first. Yellow card risk + fresh legs = smart sub. Jude will channel it positively. #ENG pic.twitter.com/3lJRKmvZZ7
— Blitz_AFC (@blitz_afc) November 16, 2025



