Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

یانەی هەولێر ده‌ستبه‌رداری دوو یاریزانی پیشەگەر ده‌بێت

دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ری تر ده‌گوازێته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی یانەی هەولێر لەم وەرزەدا، یانه‌كه‌ ده‌ستبه‌رداری دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ر ده‌بێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیاری ورد و پشتراستكراوی ده‌ستكه‌وتووه‌، یانەی هەولێر لەسەر داوای راهێنەری یانەکە باسم قاسم، بڕیاریداوە لە مێرکاتۆی زستانەدا دەستبەرداری هەردوو یاریزانی پیشەگەر کێڤن سێیجاسی به‌رازیلی و پاڤلێ ڕادۆنۆڤیچی سڕبی بێت كه‌ له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ ئه‌م دوو یاریزانه‌ی گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی.

راهێنەر له‌ ئاستی  ئه‌م دوو یاریزانە رازی نیه‌ و پێی وایه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی یانه‌كه‌ دروست ناكه‌ن و نه‌یانتوانیوه‌ ره‌زامه‌ندی راهێنه‌ر به‌ده‌ستبهێین و راهێنه‌ر داوای كردووه‌ ده‌ستبه‌رداریان ببن و دوو پیشه‌گه‌ری تر له‌ مێركاتۆی زستانه‌ بۆ شوێنی ئه‌و دووانه‌ بگوازنه‌وه‌.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، هەردوو یاریزانەکە لە ماوەی بەشداریکردنیان لەگەڵ یانەی هەولێردا ئاستێکی لاوازیان پێشکەش کردووە.

تەنیا سێ یاری كردووه‌ هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نیه‌، یەک کارتی زەردی به‌روویدا به‌رزكراوه‌ته‌وه‌.

پاڤلێ رادۆنۆڤیچی هێرشبه‌ری سڕبی ته‌نیا به‌شداری له‌سێ یاریی كردووه‌ هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نه‌بووه‌، لەگەڵ وەرگرتنی یەک کارتی زەرد.

ئەم ئامارە ساردانە، بەتایبەتی بۆ یاریزانانی پیشەگەر کە چاوەڕوان دەکرێت جیاوازی دروست بکەن، وایكردووه‌ راهێنه‌ر بڕیاری ده‌ستبه‌رداربوونیان بدات.

یانەی هەولێر پلانی هەیە لە جیاتی ئەم دوو یاریزانە، دوو یاریزانی پیشەگەری دیکە بهێنێتە ڕیزەکانی بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی و ڕکابەری له‌سه‌ر نازناوی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

بابەتی زیاتر

Back to top button