
یاریگا –
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ڤیدیۆییەکدا پاڵپشتی خۆی بۆ هاندەرانی زاخۆ دووپاتکردەوە.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، لە ڤیدیۆیەکەدا دەنگی بە هاندەرانی یانەی زاخۆدا، وەکو یەکێک لە بەربژێرانی وەرگرتنی خەڵاتی هاندەری ساڵی فیفا.
بە دەنگدانی ئۆنڵاین، پشتگیریم لە هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ کرد. بۆ ئەوەی نازناوی یەکەمین و باشترین هاندەران لەسەر ئاستی جیهان ببەنەوە.
هیواخوازم هەموو کوردستانیان لە هەر کوێ بن، بەشدار بن و دەنگیان پێ بدەن، بۆ ئەوەی نازناوە جیهانییەکە ببەنەوە.
سوپاس بۆ فیفا کە هاندەرانی یانەی زاخۆی بە یەکێک لە سێ کاندیدەکان دەستنیشانکرد.



