Loading...
ئه‌مریکائینگلتەرا

ئانچێلۆتی لە ئێستاوە داهاتووی ئێستێڤاوی یەکلاییکردووەتەوە

Yariga App

کارلۆ ئەنشلۆتی ستایشێکی بێ وێنەی  ئێستیڤاو ویلیانی یاریزانی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی چێڵسی دەکات.

دوێنێ ئێستیڤاو لە یاری دۆستانەی بەڕازیل و سەنیگال بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و گۆڵی یەکەمی یارییەکەشی تۆمارکرد. ئەنشلۆتی راهێنەری سامبا دوای یارییەکە رایگەیاند ئێستیڤاو یاریکردن لە مۆندیالی مسۆگەرکردووە و وتی

ئێستیڤاو بەهرەیەکی بێ شووماری هەیە. شتێکی سەیرە بۆ تەمەنی ئەو. بەتوانایە لە گۆڵ کردن و جادوویەکی زۆری هەیە. ئەو زۆر خۆی ماندوو دەکات و دەتوانم بڵێم داهاتووی لەگەڵ بەڕازیل مسۆگەرکردووە.  ئەو پێویستی بە کاتێکی زۆر نیە تاوەکو تواناکانی نیشان بدات. نەک تەنها لە بەڕازیل و لە چێڵسی یش بەو جۆرەیە. ئەوەن بەختەوەرن کە خاوەنی ئەو یاریزانەن.

بە دوو گۆڵی ئێستیڤاوی 18 ساڵ و کاسیمیرۆ بەڕازیل یەکەم یاری دۆستانەی بردەوە. لە یاری دووهەمدا  رۆژی 18ی ئەم مانگە رووبەرووی تونس دەبێتەوە.

 

Back to top button