Loading...
ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

قەیرانی بێمتمانەیی و ترس لە داهاتوو؛ لەم هەفتەیدا چی لە ریال مەدرید روویدا؟

راپۆرتی ماریۆ کۆرتێگانا لە تۆڕی ئاتلێتیک — رۆژنامەی نیویۆرک تایمز

Yariga App

یاریگا و ئاتلێتیک –

ریال مەدرید هەفتەیەکی ئاڵۆز بەڕێدەکات، چونکە دۆڕانەکەی لیڤەرپوول لە چامپیۆنزلیگ و یەکسانبوونەکەی رایۆ ڤاییکانۆ لە لالیگا، کاریگەرییەکی روونی بە یانەکە هێشتووە.

سەرەڕای ئەنجامە باشەکانی مەدرید لە ماوەی رابردوو، کەچی ئەم دوو ئەنجامە کەیسی زۆری هەڵدایەوە و پرسیاری لەسەر ئاستی تیمەکە لەژێر سەرپەرشتی چابی ئاڵۆنسۆ دروستکرد.

ریال مەدرید بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنا پێشەنگی لالیگا، بەڵام کەشی نێو یانەکە بارگاویە، بەتایبەت دوای شکستی هێرشبەرانی ریال مەدرید لە گۆڵکردن لە دوو یاریی رابردوودا، چونکە یەک ساڵە ئەم رووداوە رووینەداوە.

ریال مەدرید خاوەنی کیلیان ئێمباپێ، ڤینیسیۆس جونیۆر و جود بێڵینگهامە، کە بە لە باشترینەکانی جیهان دادەندرێن، بەڵام نەیتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکەن و ئەمە لە کاتێکدایە، نیشانەکانی پرسیاری لە نێوان یاریزانان و دەستەی راهێنەرایەتی دروستبووە.

دین هاوسن و ترێنت ئارنۆڵد بە درێسی ریال مەدرید.

گەڕانەوەی ئارنۆڵد و نائامادەیی هاوسن

دووبارە گەڕانەوەی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، جیاوازی لە هێڵی بەرگری ریال مەدرید دروست نەکردووە.

تەنیا بۆ چەند خوولەکێک بەشداری یارییەکەی رایۆ ڤاییکانۆ و لیڤەرپوول کرد، ئەمەش نەگونجاندنی ئەستێرەکە لەگەڵ کەشی ریال مەدرید پشتڕاستدەکاتەوە.

دین هاوسن، بە یەکێک لە باشترین گرێبەستەکانی ریال مەدرید لە هاوینی رابردوودا هەژمار دەکرێت، بەڵام لە چەند یاریی رابردوودا، نیشانەی پرسیاری گەورەی دروستکردووە، ئەمەش دوو دڵی بۆ ئاڵۆنسۆ دروستکردووە.

هاوسن یارییەکەی ڤاییکانۆ تەواو نەکرد، دوای وەرگرتنی کارتێکی زەرد، لە دوای تەواوبوونی گێمی یەکەم، گۆڕانکاری پێکرا و راوول ئاسێسنیۆ بەشداریکرد و ئاستێکی باشی پێشکەشکرد.

لەلایەکی دیکەوە، گۆنزالۆ گارسیا و ئێندریک لە هێڵی پێشەوە، تاوەکو ئێستا لە دەرەوەی ‘حیساباتی’ ئاڵۆنسۆدان، تەنانەت خۆیان لە گێمی دووەمی یارییەکە گەرمیش نەکردەوە.

شێوازی مامەڵەکردنی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ یاریزانان، پرسیاری گەورەی دروستکردووە، ئەمەش دەرگای بۆ دروستبوونی مشتومڕی گەورە لە نێو یانەکەدا دروستکردووە، ئایا ئاڵۆنسۆ دەتوانێت ئەم هەموو ئەستێرەیە بەڕێوەببات؟ بە تایبەت دوای دابڕانی رۆدریگۆ لە گۆڵکردن.

چابی ئاڵۆنسۆ لە بێرنابیۆ، مەدرید.

هۆشدارییەکانی دۆخی جەستەیی

لەسەر ئاستی جەستەییەوە، ترسی نائامادەبوونی یاریزانان لەڕووی جەستەییەوە پرسیاری گەورەی دروستکردووە.

دوای سووکە پێکانەکانی فێدێریکۆ ڤالڤێردی و تیبو کۆرتوا لە یارییەکەی رایۆ ڤاییکانۆ و دواتر دابڕانیان لە پشووی نێودەوڵەتی فیفا، جارێکی دیکە پرسیاری لەسەر ستافی جەستەیی لە دەستەی راهێنەران دروستکردووە.

پێشبینیدەکرێت هەردوو یاریزانەکە بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئێڵچێ لە 23ی ئەم مانگە ئامادەبن، بەڵام فشاری سەر ئاڵۆنسۆ زیادیکردووە و چاوەڕێی کردنەوەی گرێکوێرەکانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button