Loading...
ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

نزیکبووەتەوە؛ زیدان لە دووڕیانی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی فەڕەنسادایە

زیزۆ بە خەندەوە سورپرایزێکی گەورەی ئامادەکردووە

Yariga App

یاریگا –

هەمووان بە هزری جیاواز چاوەڕێی گەڕانەوەی زینەدین زیدان بۆ جیهانی راهێنەرایەتی دەکەن.

دوای دوا لێدوانی لەبارەی نزیکی گەڕانەوەی بۆ سەر کورسی یەدەک، هاندەرانی چەند یانەیەکی ئەوروپی وەکو ریال مەدرید و یوڤێنتوس بە پەرۆشەوە لێکدانەوەیان بۆ قسەکانی زیزۆ کرد.

میدیا فەڕەنسا چەند مانگێکە باس لە زیدان وەکو راهێنەری داهاتووی هەڵباژردەی فەڕەنسا دەکەن. پڕۆسەی دەستنیشانکردنی زیزۆ وەکو راهێنەری کەڵەشێرەکان، لەسەر ئاگرێکی کز ئامادە دەکرێت و دوای تەواوبوونی مۆندیالی 2026، ئەرکەکە وەردەگرێت.

داهاتووێکی نوێ بۆ دیشام

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەری کارەکانی دیشان لە سعوودیە بەدوای کارێکی نوێ دەگەڕێت و چەند یانەیەکی خولی رۆشن ئامادەن دیشان بکەنە راهێنەر.

دیشام خاوەن تۆمارێکی گەورەیە، مۆندیالی 2018ی بەدەستهێناوە و پلەی دووەمی مۆندیالی 2022ی قەتەڕیش بەدەستهێناوە، بۆیە ئەم دەستکەوتانە دەرگای گەورەی بۆ دەکەنەوە.

زیزۆ ناگەڕێتەوە

رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، سەرەڕای دەنگۆکانی گەڕانەوەی زیدان بۆ ریال مەدرید و شوێنگرتنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ، بەڵام سەرچاوەکانی نێو یانەکە بەهەموو شێوەیەک گەڕانەوەی زیزۆ رەتدەکەنەوە.

ریال مەدرید پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ زیدان هەیە، بەڵام یانە شاهانەکە نیازی گەڕاندنەوەی زیدانی نییە. تەنانەت لە سەرەتای ئەمساڵیش بەهیچ شێوەیەک ناوی زیدان تاوتوێ نەکراوە و ئێستاش بەهەمان شێوە لە دەرەوەی بازنەی گرنگیپێدانی مەدریدە.

ریال مەدرید رێزێکی زۆر لە زیدان دەگرێت، بەڵام پڕۆژەی داهاتووی ئەفسانەی فەڕەنسا لە پایتەختی ئیسپانیا دوورە.

لە فەڕەنسا زیدان وەکو راهێنەر سەیر ناکرێت، بەڵکو وەکو خەونێکی گەورە و بەدینەهاتوو، چونکە هەوادارانی کەڵەشێرەکان دەمێکە چاوییان لە زیدانە، تاوەکو بەهرەمەندەکانی فەڕەنسا بدۆزێتەوە.

هەرچەندە زیدان تەنیا راهێنەری ریال مەدرید کاستییا و تیمی یەکەمی مەدرید بووە، بەڵام سێجار نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، تەنیا کارلۆ ئانچێلۆتی، دەتوانێت رکابەری ئەم دەستکەوتە گەورەیەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button