Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ هەواڵێكی خۆش بە بارسێلۆنا دەدرێت

دەربارەی ماركۆس راشفۆرد

Yariga App

یاریگا –

لە مانچێستەرەوە دەربارەی ماركۆس راشفۆرد، ئەستێرەی ئینگلیزی هەواڵێكی خۆش بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەدرێت.

ماركۆس راشفۆرد لە هاوینی رابردوو بە خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک لەگەڵ بژاردەی كڕینەوەی بە 30 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

راشفۆرد ئاستێكی بەرز لەگەڵ بارسێلۆنا پێشكەش دەكات و جێگای خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی هانزی فلیكدا كردووەتەوە و ئەمەش وایكردووە ئیدارەی یانە كاتالۆنییەكە بیر لە كڕینی بكەنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، دیكۆ بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا پێی وایە یانەكە هۆكاری تەواوی هەیە تاوەكو گرێبەستی ماركۆس راشفۆرد بكات بە هەمیشەیی.

روبن ئامۆریم، راهێنەری مانچێستەر یونایتد بە ئیدارەی یانەكەی راگەیاندووە كە نایەوێت دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی راشفۆرد بگەڕێتەوە یانەكەی.

بارسێلۆنا لەبەر دوو هۆكار داوای كەمكردنەوەی ئەو نرخە دەكات كە شەیتانە سوورەكان بۆ دەستبەرداربوون لە هێرشبەرە ئینگلیزیەكە دایانناوە، یەكەم خواستی راشفۆرد بۆ مانەوە لە بارسێلۆنا، دووەم هۆكار دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە ئامۆریم نایەوێت یاریزانەكە بگەڕێتەوە یانەكەی.

راشفۆرد لەگەڵ بارسێلۆنا 16 یاریی كردووە و توانیویەتی 6 گۆڵ بكات و 9 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button