
یاریگا –
ڤیکتۆر فۆنت، رکابەری پێشووی خوان لاپۆرتا، جارێکی دیکە هێرشیکردەوە سەر سەرۆکی ئێستا یانە کاتالوونییەکە و بە خراپ بەکارهێنانی داهاتەکانی بارسێلۆنای تۆمەتبارکرد.
لە هەڵبژاردەی سەرۆکایەتی ساڵی 2021، فۆنت دووەم زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا، ئەوکاتە سەرکردایەتی پڕۆژەی ”SI al Futur – بەڵێ بۆ داهاتوو”ی دەکرد، ئامانجی دروستکردنی پەیکەبەندییەکی نوێی یانەکە بوو.
فۆنت لە پۆستێکدا لە پلاتفۆڕمی X هێرشێکی تووندی کردە سەر لاپۆرتا و بە خراپ بەکارهێنانی داهاتەکانی بارسێلۆنا بۆ هەڵمەتی بانگەشە، ململانێی بەرژەوەندییەکان و هەڵسوکەوتی نایاسایی تۆمەتبارکرد.
پۆستە هێرشکارییەکەی فۆنت بەهۆی بڵاوبوونەوەی چەند وێنەی لاپۆرتا لەگەڵ بووکەڵەی بارسا و وێنەگرتنی لەگەڵ جامەکانی یانەکە بوو.
فۆنت داوای رەخساندنی هەمان زەمینە بۆ هەڵمەتەکەی دەکات و بەفەرمی داوای لە یانە کاتالوونییەکە کردووە، ماسکۆت و جامەکانی یانەکە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی داهاتوو بەکاربهێنێت.

سبەی دووشەممە، فۆنت پڕۆژەیەکی نوێ بەناوی ”El Barca que Volem – ئەو بارسایەی دەمانەوێت” پێشکەشدەکات و دەبێتە هەنگاوی یەکەمی رکابەریکردنی لە هەڵبژاردەی سەرۆکایەتی ساڵی داهاتوو.
بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا لە نێوان 15ی مارس/ئادار بۆ 16 یۆنیۆ/حوزەیرانی 2026 بکرێت.



