
یاریگا –
ئەفسانەیەکی مانچێستەر یونایتد هێرشێکی توند دەکاتەسەر خاوەنەکانی ئێستای مانچێستەر یونایتد، بەتایبەت سێر جیم راتکڵیف.
لەوەتەی فێبرایەر/شوباتی 2022 راتکڵیف بەشێک لە پشکی مان یونایتد (27.7%)ی لە خێزانی گلەیزەرس کڕی و دەسەڵاتی تەواوەتی بۆ بواری تۆپی پێ گرتەدەست، دۆخی یانەکە لە خراپەوە بۆ خراپتر دەڕوات.
لە نوێترین لێدوانیدا، ئێریک کانتۆنا، یەکێک لە ئەفسانە و رەمزەکانی مێژووی مان یو، لە درێژەی باسەکەیدا دەربارەی نیازە باشەکانی خۆی بۆ هاوکاری یانەکە و رەتکردنەوەی لەلایەن راتکڵیفەوە، هاوکات باسی لە جیاوازیی سەردەمیی سێر ئالێکس فێرگسنی رهێنەری ئەفسانەیی یانەکە کرد و وتی
من بۆخۆم کاروبار و پرۆژەی خۆم هەیە، بیرمکردەوە بۆ دوو تا سێ ساڵ ئەوانە بخەمەلاوە و شتێک بۆ ئەم یانەیە بکەم کە هەمووشتێکی پێبەخشیم. بەڵام وادیاربوو راتکڵیف نەیدەویست. من ئەوەی لەسەرشانم بوو بیکەم، کردم. بۆیە چیتر هەست بە خەتا ناکەم.
سەبارەت بە سەردەمی زێڕینی مان یونایتد کە خۆی وەک یاریزان یەکێک بوو لە ئایکۆنەکان و فێرگسنیش راهێنەر بوو، کانتۆنا وتی
سێر فێرگسن ستایلێکی هێرشبەریی ئەوتۆی بونیاتنا کە دەبوو خاوەنە نوێیەکان پێڕەوییان لێ بکردایە، کەچی وێرانیان کرد.
🚨 Cantona SLAMS Sir Jim! United MIDFIELD Boost! We’re LIVE! https://t.co/CS7btaSlyF pic.twitter.com/BBgDtuzgv9
— The United Stand (@UnitedStandMUFC) November 14, 2025



