Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

دۆستانەکەی بەڕازیل و سەنیگال نەهامەتی بوو بۆ لووتکەی پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

لە ئەنجامی یارییە دۆستانەکەی نێوان هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و سەنیگال کە 2-0 بۆ سامبا تەواوبوو، هەواڵی ناخۆشی تێدابوو بۆ هەردوو یانەی ئارسیاڵ و تۆتنهام.

23ی ئەم مانگە لەدوای پشووە نێودەوڵەتیەکان، لە یاریی لووتکەی  هەفتەی 12ی پرێمەرلیگ ئارسیناڵی پێشەنگ میوانداریی تۆتنهامی پلەی پێنجەم دەکات.

پێش رووبەڕوونەوەکەیان کە بە دێربی باکووری لەندەن ناسراوە و کێبڕکێیەکی مێژوویی لەنێوانیاندا هەیە، هەردوو یانە دوو یاریزانی گرنگیان تووشی پێکان هاتن لە دۆستانەکەی نێوان بەڕازیل و سەنیگال.

لە ریزەکانی سێلیساو گابریێل ماگالاش بەهۆی پێکان لە ماسوولەکانیدا و، لە ریزەکانی شێرەکانی تێرانگا پاپێ سار هەر بەهۆی پێکان، نەیانتوانی یارییەکە تەواوبکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button