
یاریگا –
کێشەو ئاڵۆزییەکانی بنەماڵەی رۆبیالێس گەورەتر دەبێت و ئەمجارە لە پێش چاوی میدیاکا هێرشیان کردە سەر یەک.
لویس روبێن روبیالێس، مامی سەرۆکی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، بۆ یەکەمجار بە ئاشکرا قسەی کرد، دوای ئەو رووداوەی لە کاتی پێشکەشکردنی کتێبی “کوشتنی روبیالیس” کە سێ هێلکە هێرشی کردە سەر کوڕەزاکەی. لەکاتی دەرچوونی لە دادگای پلازا دی کاستیا، بە رۆژنامەنووسانی گوت دوای ئەم کارەی هەست بە ئاسوودەیی دەکات.
مامی روبیالێس لە قسەکانیدا بە رۆژنامە نووسانی گوت:
بۆیە ئەو کارەم کرد چونکە روبیالێس ماوەی پێنج ساڵە قسەی لەگەڵ دایک و داپیرەی نەکردووە و هەست بە پەشیمانیش ناکەم.
ئەمەش چاوەڕواننەکراو بوو، چونکە نەک هەر هیچ نیشانەیەکی پەشیمانی نیشان نەدا، بەڵکو ئارام و تەنانەت بە گاڵتەوە باسی لە بابەتەکە کرد.
💥 Primeras palabras de Luis Rubén Rubiales, el tío de Luis Rubiales, después de tirarle varios huevos a su sobrino durante la presentación de su libro
😅 “Es como si me hubiera venido de estar 15 días de vacaciones en Benidorm…”
📻 #PartidazoCOPE pic.twitter.com/EJNxU9ogh6
— El Partidazo de COPE (@partidazocope) November 14, 2025
سەبارەت بە بڕیاری لویس روبیالێس کە سكاڵای لەسەر تۆمار نەکرد گوتی:
بۆچی دەبێت سکاڵا لەسەر من تۆمار بکات؟ شایەنی ئەو رەفتارە بووە و تەنانەت جیا لە هێلکە دەمویست کیسەیەک ورکە نانیش فڕی بدەمە پێشی.
ئەم رووداوە سەیرە کاردانەوەیەکی گەورەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکان بەخۆیەوە بینی و ناکۆکی نێوان بنەماڵەی روبیالێس کە پێشتر لە بۆنەی دیکەدا ئاشکرا بووە، جارێکی دیکە بە شێوەیەکی نائاسایی سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.



