Loading...
ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

بارسێلۆنا دەچێتە زۆنی مەترسیدار؛ قەیرانی هێڵی ناوەڕاست تووشی فلیک دەبێت

بژاردەکانی فلیک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاتلێتیک بیلباو چین؟

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی لالیگا لە 22ی ئەم مانگە بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو دەکات.

هەردوو یانەکە بە دۆخێکی هەستیار تێدەپەڕن، بەڵام فشارەکانی سەر هانزی فلیک، راهێنەری بارسا بەر لە یارییەکە زیادبوون، چونکە قەیرانی گەورەی لە هێڵی ناوەڕاستدا هەیە.

بۆ یەکەمجارە فلیک بەبێ پێدری، فرێنکی دی یۆنگ و گاڤی ناچار بە ئامادەکردنی پێکهاتەیەکی نوێ لە هێڵی ناوەڕاست دەبێت.

هەرچەندە گاڤی دەمێکە بەهۆی نەشتەگەری لە یارییەکان دابڕاوە، بەڵام ئامادەنەبوونی پێدری و دی یۆنگ، تەکتیکی فلیک بە تەواوی لە هەستیارترین زۆنی یاریگا دەگۆڕێت.

سزادانی دی یۆنگ پشتڕاستکرایەوە، ئەمەش دوای وەرگرتنی کارتێکی سوور لە یاریی رابردوو بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ. پێدریش سەرەڕای کەمبوونەوەی ئازاری پشتی، بەڵام هێشتا بەتەواوی ئامادەنییە و بەشداری یارییەکە ناکات.

فلیک زۆربەی هاوکێشەی دروستکردنی هاوسەنگی لە پێکهاتەکەیدا لەڕێگەی پێدری و دی یۆنگ دروستکردووە، بۆیە بەشداری نەکردنیان، کێشەی گەورە بۆ فلیک دروستدەکات.

کاسادۆ وەکو بژاردەیەکی بێجێگرەوە

ماڕک کاسادۆ، ئەستێرەی لاوی یانەکە، یەکێکە لە باشترین جێگرەوەکانی پێدری و دی یۆنگ، بەدرێژایی وەرزیش پشتی پێبەستراوە و وەکو بژاردەیەکی لۆژیکی بۆ یارییەکە سەیر دەکرێت.

بەهۆی ئازاری ماسوولکە، نەیتوانی بەشداری لە یارییەکەی سێلتا ڤیگۆ بکات، بەڵام ئێستا تەواو ئامادەیە و بەشداریکردنی لە یارییەکە، کەمێک لە فشارەکانی سەر فلیک کەمدەکاتەوە.

مەتەڵی بێرناڵ؛ تەواو ئامادە و بێ بەشداری

رۆژنامەی مارکا روونیکردووەتەوە، بەشداریکردنی بێرناڵ لەگەڵ کاسادۆ، لۆژیکترین بژاردەی فلیکە بۆ یارییەکەی بیلباو.

هەرچەندە بێرناڵ بە بەهرەمەندێکی گەورەی یانەکە دادەندرێت، بەڵام رێژەی بەشداری لاوازە و لەم وەرزەدا تەنیا 32 خوولەک یارییکردووە.

نەبوونی دۆخی رکابەری بەردەوام وایکردووە، بێرناڵ کەم لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت، فلیک باش دەزانێت بوونی بێرناڵ بۆ دهاتووی یانەکەی گرنگە و بۆ یاریی داهاتووش، دەرگای خۆ سەلماندن بەڕوویدا دەکاتەوە.

پلانەکانی C و E لە بەرگری

بە لەدەستدانی بژاردە سەرەکییەکان، فلیک پەنا بۆ پلانەکانی سێیەم و چوارەمی بەرگری دەبات.

لەم وەرزەدا، ئێریک گارسیا و ئاندرێس کریستێنسن چەند جارێک پێکەوە یارییانکردووە، هەردوو یاریزانەکە خاوەنی دیدگایەکی روون و توانای جەستەیی گەورەن.

بە ئەگەرێکی زۆرەوە، فلیک گۆڕانکاری نیمچەیی لە هێڵی بەرگریدا دەکات، چونکە لە چەند یاریی رابردوودا، بارسا بەردەوام باجی ناجێگیری بەرگریکارانی داوە.

دوا بژاردە؛ گۆڕینی سیستم

دوا بژاردەی فلیک بۆ رێکستنەوەی پلانەکانی تەکتیکی بریتییە لە گۆڕانی سیستمی یارییکردنی بارسێلۆنا، ئەویش دوا بژاردەی راهێنەرە ئەڵمانییەکەیە.

فلیک بژاردەی یارییکردنی بە یەک یاریزانی چەق هەیە، هەروەها دوو یاریزانی دیکەش لە هەردوولاوە یارمەتی یاریزانە چەقەکە بدەن.

لەڕووی بەیەکبەستنەوەی هێڵی ناوەڕاست و هێرشبردن، فلیک لەوانەیە پشت بە دانی ئۆلمۆ و فێرمین لۆپێز ببەستێت، تاوەکو هاوسەنگی لە نێوان هەردوو هێڵە دروستبکات.

گەڕانەوە و ئامادەبوونی رافینیا، بژاردەکانی هێڵی پێشەوەی بارسا بۆ فلیک واڵا دەکات، بۆیە کاسادۆ دەبێتە چەقی یارییەکە.

بردنەوەی یارییەکە، دەبێتە پاڵنەرێکی گەورە بۆ بارسێلۆنا، چونکە کەسایەتی خۆی لە لالیگا دەسەلمێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button