Loading...
ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

نە رۆدری و نە ڤیتینیا؛ ئەو ناوەڕاستکارەی ریاڵ دەیەوێت نرخەکەی 200 ملیۆنە

ریال مه‌درید یاریزانێكی دیكه‌ی كردووته‌ ئامانج

Yariga App

یاریگا –

ریاڵ مەدرید نرخی ئەو یاریزانە ناوەڕاستەی زانیوە کە زۆرترین خواستی لەسەرە، گرێبەستکردن لەگەڵ ئه‌و یاریانه‌ نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت.

لە کاتێکدا ناوی یاریزانانی وەک رۆدری و ڤیتینیا وەک ئامانجی ڕیاڵ مەدرید بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاست دەهێنرێت، ناوێکی نوێ و گەورە  دەرکەوتووە کە خەونی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپایە و ریال مه‌دریش ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات.

پێگه‌ی دێفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌ ریال مه‌درید به‌به‌هێزی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی مۆیسێس کایسیدۆ، ئەستێرەی ئیکوادۆریی یانەی چێڵسی ده‌دات و دیه‌وێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات.

کایسیدۆی 24 ساڵ، بووەتە یەکێک لە ناوه‌ گه‌وره‌كانی ئەم وەرزەی پرێمیەرلیگ و ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکەش کردووە. ئەمەش وایکردووە کە پات نێڤین، ئەفسانەی پێشووی چێڵسی، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی گۆڵ باس لەوە بکات کە پرۆفایلی یاریزانێکی وەک کایسیدۆ وەک ئەڵقەیەک لە پەنجەدا بۆ پلانی چابی ئاڵۆنسۆ لە ریاڵ مەدرید دەگونجێت.


نرخێکی خەیاڵی: 200 ملیۆن یۆرۆ!

هەرچەندە نێڤین دانبەوەدا دەنێت کە کایسیدۆ توانای یاریکردنی لە هەر یانەیەکدا هەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا گومان لە توانای ریاڵ مەدرید بۆ کڕینی دەردەبڕێت.

ئەفسانەکەی چێڵسی دەڵێت:

“بەڵێ، ریاڵ مەدرید ئارەزووی دەکات، بەڵام پێموانییە ژمارەکان بگونجێن. ئەگەر چێڵسی بە 115یان 130ملیۆن کڕیبێتی، ئەی دەبێت ریاڵ مەدرید چەند بدات بۆ ئەوەی چێڵسی قازانج بکات و هەست نەکات باشترین یاریزانی خۆی لەدەستداوە؟”

نێڤین خۆی وەڵامی پرسیارەکەی دەداتەوە و دەڵێت،

“ئێمە باسی نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ دەکەین. ئەگەر هێرشبەرێک نەبیت کە لە وەرزێکدا 30 یان 40 گۆڵ بکات، من دڵنیا نیم له‌ گواستنه‌وه‌ی به‌ڵام پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م یاریزانه‌ ئامانجی پێڕێز بێت ئه‌مه‌ رووده‌دات.

بەپێی زانیارییەکانی “دیفێنسا سێنتڕاڵ”، هەرچەندە کایسیدۆ لە لیستی خواستی ڕیاڵ مەدرید لە پێش ڤیتینیا و ڕۆدرییەوەیە، بەڵام ئەم نرخە خەیاڵییە وادەکات بیرکردنەوە لە هاتنی قورس بێت

هەڵوێستی ریاڵ مەدرید: سەرسامین، بەڵام کڕیار نین

بەرپرسانی یانەی شاهانە بە تەواوی ئاگاداری ئاستە بەرزەکەی کایسیدۆن و یاریزانێکە کە لە بێرنابیۆ خواستی لەسەرە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نایەت کە هەوڵی کڕینی بدەن. ئێستا ئەمە گرێبەستێکە کە لە ڕووی ئابوورییەوە زۆر قورسه‌.

هۆکارێکی تر ئەوەیە کە یاریزانە ئیکوادۆرییەکە شه‌ش ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە له‌ 2031 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چێڵسی كۆتایی دێت، ئەمەش وادەکات به‌ ئاسانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌كات.

“دیفێنسا سێنتڕاڵ” جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕیاڵ مەدرید چەندین بژاردەی تری لەبەردەستدایە بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاست، بەڵام فلۆرەنتینۆ پێرێز ئامادە نییە 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ یاریزانێکی ناوەڕاست خەرج بکات، تەنانەت ئەگەر یەکێک لە باشترینەکانی جیهانیش بێت لە شوێنی خۆیدا.

لە مانگەکانی داهاتوودا دەردەکەوێت کە یانەکە چ هەڵوێستێک سەبارەت بە هێڵی ناوەڕاست وەردەگرێت، کە هەرچەندە چەندین ئەستێرەی وەک چوامینی، کاماڤینگا، ڤالڤێردی، ئاردا و بێلینگهامی هه‌یه‌، بەڵام چابی ئەلۆنسۆ هێشتا داوای هێزی زیاتر بۆ وەرزی داهاتوو دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button