Loading...
فه‌ره‌نساگرنگترینمۆندیالی 2026

چەند یاریزانێکی فەڕەنسا لە مامەڵەی تایبەتی دیشان لەگەڵ ئێمباپێ بێزاربوون

''بەشێوازێکی جیاواز مامەڵە لەگەڵ ئێمباپێ دەکرێت''

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ کەمپی مەشقی هەڵبژاردەی فەڕەنسای لەناکاو جێهێشت و لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا گەشتی باکو، پایتەختی ئازەربایجانی نەکرد.

کیلیان بە بیانووی پێکان گەڕایەوە مەدرید، بەڵام ئەم جووڵەیە گومانێکی زۆری دروستکردووە، هەرچەندە ئێمباپێ پێنجشەممەی رابردوو، گەیشتنی فەڕەنسای بۆ مۆندیالی 2026 یەکلاییکردەوە، هەروەها دوو گۆڵیشی لە ئوکراینا کرد و گەیشتە 400مین گۆڵ لە کاروانی وەرزشیدا.

ئێمباپێ بە بیانووی هەوکردنی گۆزینگ گەڕایەوە مەدرید، بەڵام چەندین میدیای فەڕەنسی لەوانە رادیۆی مۆنتی کارلۆ RMC، گومانی لەسەر پێکانەکە دروستکردووە و بە پێکانی دیپلۆماسی وەسفییانکردووە.

یەکێتیی تۆپی پێی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا پێکانی گۆزینگی راستی ئێمباپێی پشتڕاستکردەوە و وەرگرتنی پشووی بە پێویستزانی.

یاریزانانی فەڕەنسا نیگەرانن؟

جیرۆم رۆتین، یاریزانی پێشووی فەڕەنسا لە بەرنامەی Rothen S’Enflamme لە رادیۆی مۆنتی کارلۆ روونیکردەوە؛

بە شێوەیەکی تایبەت لە فەڕەنسا مامەڵە لەگەڵ ئێمباپێ دەکرێت. پێموایە زۆربەی یاریزانانی فەڕەنسا لەم مامەڵە تایبەتەی لەگەڵ ئێمباپێ بێزاربوون.

کە فەڕەنسا 4-0 لە ئوکراینای بردبووەوە، لەنێو خۆماندا پرسیارمان دەکرد، بزانین لە خوولەکی 80 کێ بە پێککراو خۆی پیشاندەدات، تاوەکو گەشتی باکو نەکات، کەچی دەرکەوت کاپتنی فەڕەنسا ئەم کارە دەکات، بەڕاستی مامەڵەیەکی تایبەتی لەگەڵدا دەکرێت.

هەرچەندە کاتێک گەیشتنت بە مۆندیال یەکلاییکردووەتەوە، ئەوا یارییەکە گرنگی خۆی لەدەستدەدات، بەڵام ئەمجۆرە مامەڵەیە بابەتەکان لە ژووری جلگۆڕین ئاڵۆز دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button