Loading...
ئیسپانیاتورکیاگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ یانەیەكی ئەوروپا هەوڵی گواستنەوەی تێر شتیگن دەدات

لە گواستنەوەكانی زستانەدا

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان زانیاری نوێیان دەربارەی داهاتووی مارک ئاندرێ تێر شتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكراكرد.

تێر شتیگن پێش دەستپێكردنی یارییەكانی وەرزی 2025/26 تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە نەشتەرگەری بۆ كرا و نەیتوانیووە بەشداری هیچ یارییەكی ئەم وەرزە بكات.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، یانەی بێشیكتاشی توركی لە چەند كاتژمێری رابردوودا گفتوگۆ فەرمییەكانی لەگەڵ بارسێلۆنا دەستپێكرد و دەیانەوێت بە خواستن و تاوەكو كۆتایی وەرز تێر شتیگن بگوازنەوە ریزەكانی یانەكەیان.

هەروەها لە چەند كاتژمێری رابردوودا پەیوەندیان بە نوێنەرانی تێر شتیگنەوە كردووە بۆ ئەوەی هەڵوێستی گۆڵپارێزەكە دەربارەی پەیوەندیكردنی بە یانەكەیانەوە بزانن، بەڵام تاوەكو ئێستا گۆڵپارێزە ئەڵمانییەكە وەڵامی یانە توركیەكەی نەداوەتەوە.

یولیان ناگلیسمان، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئامۆژگاری تێر شتیگنی كردووە كە لە مێركاتۆی زستانەدا بارسێلۆنا جێبهێڵێت.

گرێبەستەكەی تێر شتیگن لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی 2028 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button