Loading...
گرنگترینمۆندیالی 2026

مۆدریچ هەڕەشە لە ژمارەیەکی مێژوویی ماڕادۆنا دەکات

رکابەری مێسی و رۆناڵدۆش بەردەوامە

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی کڕواتیا بەفەرمی گەیشتە مۆندیالی 2026 و بەمەش لوکا مۆدریچ بۆ پێنجەم جار بەشداری پاڵەوانیەتییەکە دەکات.

کڕواتیا حەفت جار گەیشتووەتە مۆندیال و مۆدریچ بەشداری لە پێنج وەشاندا کردووە. لوکا 19 یاریی لەگەڵ کڕواتییەکان لە مۆندیالەکانی 2006، 2014، 2018، 2022دا کردووە.

مۆدریچ لەگەڵ کڕواتیا پلەی دووەمی مۆندیالی 2018ی رووسیایان بەدەستهێنا و پلەی سێیەمی مۆندیالی 2022یشیان بردەوە.

ئەستێرە کڕواتییەکە تەمەنی 40 ساڵە و پێویستی بە تەنیا سێ یارییە، تاوەکو ببێتە خاوەنی پلەی شەشەمی زۆرترین بەشداری لە مۆندیالدا.

دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا لەگەڵ ئۆڤێ زیلەر و ڤلادیسلاڤ زمۆدا، پلەی شەشەمی ریزبەندی زۆرترین بەشدارییان بە 21 یاریی گرتووە.

لیۆنێل مێسی خاوەن زۆرترینە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە 22 یاریی لە پلەی پێنجەمدا دێت و پێشبینی دەکرێت لە مۆندیالی داهاتوودا، ژمارەی یارییەکانی زیادبکات.

لیۆ مێسی بە 26 یاریی، خاوەن زۆرترین بەشدارییە لە مێژووی مۆندیالدا و تەنیا یەک یاریی لە لۆتەر ماتیوس، ئەفسانەی ئەڵمانیا زیاتر یاریی کردووە.

میرۆسلاڤ کلۆزە لە پلەی سێیەم و پاولۆ ماڵدینی بە 24 یاریی لە پلەی چوارەمدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button