Loading...
ئاسیاعێراقکوردستان

عەدنان درجال داوای بە هاناوە چوون لە سەرۆکی یانەی زاخۆ دەکات

تکایە هاندەرانتان بنێرن بۆ پاڵپشتی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێڕاق

Yariga App

یاریگا –

بۆ پاڵپشتی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێڕاق، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق داوای بە هاناوە چوون لە سەرۆکی یانەی زاخۆ دەکات.

عەدنان درجال، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ عەماڕ فەرهاد، سەرۆکی یانەی زاخۆ ناردووە و تیایدا داوای بە هاناوە چوون دەکات و دەڵێت؛ با هاندەرانتان لە یاریی گەڕانەوەی هەڵبژاردەی عێڕاق و ئیماڕات لە بەسڕە ئامادە بن بۆ هاندان و پاڵپشتیکردنی یاریزانانی شێرەکانی ڕافیدەین.

عەماڕ فەرهاد، سەرۆکی یانەی زاخۆ بە ڵێنی بە عەدنان درجال داوە کە خۆی و کۆمەڵێک هاندەر لە یاریگا ئامادە دەبن وەک پاڵپشتیەک بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەی عێڕاق.

لە 18ـی ئەم مانگە و تایبەت لە یاریگای بەسڕەی نێودەڵەوتی، لە یاریی هاتنەوەی پاڵاوتنی پاشکۆی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 کاتژمێر 7ـی شەو هەڵبژاردەی عێڕاق رووبەڕووی ئیماڕات دەبێتەوە، لە یاریی چوون هەردوو هەڵبژاردە 1 _ 1 یەکسان بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button