Loading...
ئاسیاعێراق

زەوڕا سزایەکی قورسی وەرگرت و سادیۆ مانێ هۆکار بوو

یاریی داهاتوو لایەکی یاریگای زەوڕا چۆڵ دەبێت

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا سزای قورسی یانەی زەوڕای داو یاریی داهاتووش لایەکی یاریگای زەوڕا بە چۆڵی دەمێنێتەوە.

لە رێککەوتی ( 1ـی سێبتێمبەری 2025 ) لە گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای دوو، زەوڕا لە یاریگای خۆی رووبەڕووی نەسڕی سعودی بوویەوە، لەم یارییەدا نەسڕ 2 _ 0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لەکاتی یارییەکەدا، هاندەرانی زەوڕا قسەی نەشیاویان بەرامبەر سادیۆ مانێی سەنیگالی، یاریزانی یانەی نەسڕی سعودی بەکارهێنا، بەم هۆیەوەش لیژنەی سزاکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا سزای زەوڕا و هاندەرەکانیدا.

بە هۆی بەکارهێنانی ووتەی نەشیاو بەرامبەر سادیۆ مانێ، یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بڕیاریدا بڕی 40000 چل هەزار دۆلار سزای زەوڕا بدات، یاریی داهاتووش بەرامبەر گۆوای هیندی کە بڕیارە لە 26ـی ئەم مانگە لە بەغدا بکرێت، پێویستە سەدا 25ـی یاریگا بە چۆڵی بمێنێتەوە و هاندەری تێدا نەبێت.

زەوڕا لە کۆمەڵەی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای دوو یاریی دەکات، لەم کۆمەڵەیە نەسڕ لە چوار یارییدا 12 خاڵی هەیە و لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی دێت، زەوڕا بە شەش خاڵ لە ریزبەندی دووەمە و ئیستقلول دوشانبێی تاجیکستانی بە هەمان خاڵ لە ریزبەندی سێیەمە، گۆوای هیندیش هیچ خاڵێکی نیە و لە کۆتا ریزبەندی کۆمەڵەکە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button