Loading...
فه‌ره‌نساگرنگترین

دوایین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی کیلیان ئێمباپێ

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی کەمپی هەڵبژاردەی فەڕەنسای جێهێشت و گەڕایەوە مەدرید.

رۆژنامەنووسی RMC فابریس هاوکینس بڵاویکردووەتەوە، پاژنەی پێی راستەی کیلیان ئێمباپێ تووشی هەوکردن بووە، گۆڵکارە فەڕەنسییەکە بەشداری یارییەکەی بەرامبەر ئازەرباییجان ناکات و گەڕاوەتەوە مەدرید.

ریال مەدرید لە 23ـی ئەم مانگە لە یارییەکانی گەڕی 13ـی لالیگا دەبێتە میوانی ئێڵچێ، سێ رۆژ دواتر لە چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی ئۆڵیمپیاکۆس، سبەی کیلیان پشکنینی بۆ دەکرێت و ئاشکرا دەکرێت بەشداری ئەو دوو یارییە دەکات یاخود نا.

شەوی رابردوو فەڕەنسا لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیال 4-0 لە ئوکڕاینای بردەوە، کیلیان ئێمباپێ دوو گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەی کرد و فەڕەنسا بەفەرمی خۆی گەیاندە جامی جیهانی 2026.

ئێمباپێ بووە لاوترین یاریزان ژمارەی گۆڵەکانی بگەیەنێتە 400 گۆڵ، ئەستتێرە فەڕەنسییەکە لە کاروانی وەرزشییدا بەشداریی 537 یاریی کردووە، 400 گۆڵی کردووە و 152 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button