راهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق داوایەک ئاڕاستەی عێڕاقیەکان دەکات
گراهام ئاڕنۆڵد: دەکرا گێمی یەکەم یارییەکە یەکلایی بکەینەوە

یاریگا –
راهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق دوای یەکسان بوونەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیماڕات داوایەک ئاڕاستەی عێڕاقیەکان دەکات.
لە یاریی چوونی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی جیهانی 2026، هەڵبژاردەی عێڕاق لە ئەبو زەبی بە ئەنجامی 1 _ 1 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیماڕات یەکسان بوو، دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، گراهام ئاڕنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق باسی لە ئەنجامی یارییەکە کرد و گووتی:
تا ڕادەیەک ئەنجامەکە باش بوو بۆ ئێمە، ئێستا نیوەی رێگاکەمان بڕیوە، هەر دوو هەڵبژاردە ئاستی باشمان پێشکەش کرد ئامادەبووان چێژیان لە یارییەکە وەرگرت.
بەخت لەگەڵ ئێمە نەبوو !
ئاڕنۆڵد بە وردی باسی یارییەکە دەکات و دەڵێت دەکرا لەم یارییە ئەنجامەکە یەکلایی بکەینەوە، بەڵام بەخت لەگەڵ ئێمە نەبوو:
لە گێمی یەکەم زۆرباش یارییمان کرد، ئەم لە سەرجەم یارییەکانی دیکە باشەربووین و یەکەمجارە یاریزانەکانم بە تەواوی پلانەکان جێبەجێ بکەن، بەڵام بەخت یاوەرمان نەبوو دەبوو گێمی یەکەم یارییەکە یەکلایی بکەینەوە چونکە هەلی زۆرمان لەدەستدا.
پەیامێک لە گراهام ئاڕنۆڵدەوە بۆ عێڕاقیەکان
راهێنەرە ئوستڕاڵیەکەی هەڵبژاردەی عێڕاق دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە پەیامێک ئاڕاستەی هاندەران و خەڵکی عێڕاق دەکات و دەڵێت:
لە یاریی گەڕانەوە کە لە بەسڕە دەکرێت داوای پشتگیری و هاندان لە عێڕاقیەکان دەکەم، دەمانەوێت 65 هەزار هاندەر ئامادەبێت و چاوەڕوانتانین لە نێو یاریگادا.
بڕیارە یاریی هاتنەوە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردە 18ـەی ئەم مانگە لە بەسڕە و تایبەت لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسڕە کاتژمێر 7ـی ئێوارە بەڕێوەبچێت.



