Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

بانگەوازێک لە گواردیۆلاوە بۆ ئەنجامدانی یارییەکی مێژوویی

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا لە هەڵوێستێکی دیکەی مێژووییدا داوای ئامادەبوونی هاندەرێکی زۆر دەکات بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکی مێژوویی.

ئەو راهێنەرە ئیسپانییە بە هەڵویستە مرۆییەکانی دەناسرێتەوە پەیوەست بە رووداوەکانی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینەکان و پێشتریش بە چەندین شێوە پەیامی راشکاوانەی خۆی گەیاندووە. سەرەتای مانگی رابردوو لە ڤیدیۆیەکدا داوایکرد خەڵکی کاتالوونیا بڕژێنە سەر شەقامەکان بۆ دروستکردنی فشار بۆ ئەو وێرانکارییەی لە کەرتی غەزە روویدەدا.

بانگەوازێک لە گواردیۆلا؛ ئەمڕۆ لەپێناو خەڵکی “غەزە” دەڕژێینە شەقامەکان

لە نوێترین بانگەوازیشیدا، پێپ داوای ئامەدەبوونی هاندەرێکی زۆر دەکات بۆ نێو یاریگای ئۆڵێمپی لە ئیسپانیا کە بڕیار وایە یارییەکی خێرخوازیی لەنێوان هەڵبژاردەی کاتالوونیا و هەڵبژاردەی فەلەستین بەڕێوەبچێت.

یارییەکە لە 18ی ئەم مانگەیە. داهاتاکەشی بۆ مەبەستی مرۆڤدۆستی و بونیاتنانی پرۆژەی کۆمەڵایەتییە لە نێوخۆی فەلەستین.


 

Back to top button