
یاریگا –
کارلۆ ئانچێلۆتی دڵناییەک لەسەر دەستکەوتێکی مێژوویی بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەدات و لەگەڵ لێدوانەکەشیدا داواکارییەک ئاڕاستەی ئەفسانە پۆرتوگالیەکە دەکات.
رۆناڵدۆ کە ئێستا لەگەڵ نەسڕی سعوودیە و لە تەمەنی 40 ساڵی خۆیدایە، هێشتا بەردەوامە لە تۆمارکردنی گۆڵ لەسەر ئاستی یانە و هەڵبژاردە. ئەستێرەکەی مادێرا چەند رۆژێک بەر لە ئێستا ژمارەی گۆڵەکانی خۆی گەیاندە 953 و هێندەیتر لە خەونە میژووییەکەی نزیکتربووەوە کە گەیشتنە بە یەک هەزار گۆڵ. گرێبەستەکەشی لەگەڵ ئەو یانەیە تا 2027 دەخایەنێت، بەوەس دەرفەتێکی گەورەی لەبەردەمدا ماوە بۆ ژمارە خەیاڵییەکە.
لە نوێترین چاوپێکەوتین ئانچێلۆتی لەگەڵ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، راهێنەرە ئیتاڵییەکەی ئێستای بەڕازیل بە وەسفی هەریەکە لە رۆناڵدۆ و لوکا مۆدریچ ئەو دوو یاریزانەی پێشووی خۆی لە ریال مەدرید بەسەرکردەوە و بە نموونەی پیشگەرێتی باسی کردن. کارلۆ کە سەردەمانێک لەگەڵ دۆن و لوکا زۆرێک لە نازناوەکانیان بردەوە، وتی
رۆناڵدۆ دەگات بە گۆڵی ژمارە 1,000. لەوە دڵنیام و هیچ گومانێکم نییە. لەم ماوەیە لە ئیتاڵیا پرسیاری لوکا مۆدریچم لێکرا بەو تەمەنی 40 ساڵییەی. پێم وتن بێگومان لە میلان زۆر بە باشی یاریی دەکات. لوکا و کریستیانۆ دوو پیشەگەرن کە تۆپی پێیان خۆشدەوێت و بەجۆش و خرۆشن بۆ وەرزشەکە. هەمیشە هەرچیەکیان بوێت دەتوانن بەدەستی بهێنن. کریستیانۆش بە دڵنیایی دەگاتە گۆڵی ژمارە 1,000، بەڵام کەی پێیگەیشت نابێت بانگهێشتکردنی من بۆ بۆنەی ئەو ریکۆردە ناوازەیە لەبیر بکات.
🚨🇵🇹 Ancelotti: “Cristiano Ronaldo will reach 1,000 goals, for sure!”, told @diarioas.
“But when he does, he shouldn’t forget to invite me to the celebration of that incredible record”. 😃🎉 pic.twitter.com/eVXw34qHAG
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) November 13, 2025