
یاریگا –
خوان لاپۆرتا هەواڵێکی خۆش بە گوێی هاندەرانی بارسێلۆنا بەگشتی و هاندەر و هەوادارانی لیۆنێل مێسی دا، ئەوەش دوای تەنها دوو رۆژ لە لێدوانەی کە گەڕانەوەی ئەفسانە ئەرجەنتینیەکەی بۆ بارسا بە “ناواقعی” وەسفکرد.
چیرۆکی گەڕانەوەی مێسی وەک یاریزان بۆ بارسێلۆنا کۆتایی هاتووە؟ لیۆ پەیامی نارد
هەر دوای ئەو لێدوانەی سەرۆکەکەی بلاوگرانا، هێندەی نەبرد سەرچاوەکان بڵاویانکردەوە کە مێسیش بیر لە گەڕانەوە ناکاتەوە وەک یاریزان بۆ یانە کاتالوونیەکە. ئەوەش پاش ئەوە هات کە ئەفسان ئەرجەنتینیەکەی بە سەردانێکی بۆ مەبەستی فیلمێکی دۆکیمێنتاری گەڕایەوە بۆ نێو یاریگای کامپ نو (دیزانە نوێیەکەی کامپ نو).
چیرۆکی گەڕانەوەی مێسی وەک یاریزان بۆ بارسێلۆنا کۆتایی هاتووە؟ لیۆ پەیامی نارد
بەگوێرەی نوێترین لە لاپۆرتاوە، بیرۆکەیەک هەیە بۆ دروستکردنی پەیکەرێک بۆ لیۆ لە یاریگا نوێیەکە و، وتی
لیۆمێسی شایەنی ئەوەی لە یاریگا نوێیەکە پەیکەرێکی هەبێت. ئێمە دیزاینەکە ئامادەدەکەین. قسە لەگەڵ خانەوەداکەشیدا دەکەین، ئەگەر رازیبن ئەوا دەتوانین دەستپێبکەین.
🚨 Laporta: “Leo Messi deserves to have a statue at the new stadium”. 💙❤️
“We will prepare a design, talk to the family and if they agree we can proceed for that”. pic.twitter.com/qHSAyN4HKu
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) November 13, 2025