
یاریگا –
ئەگەرێکی بەهێزە گۆڕانکاریی نوێ بکرێت لە یاسایەکی دیکەی تۆپی پێ، ئەمجارە لە لێدانی سزادا.
بەگوێرەی زانیارییەک کە سەرچاوەکەی تۆڕی هەواڵی BBC بەریتانیە و میدیاکانی دیکەش بایەخیان پێداوە، پیێریلویجی کۆلینای سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانی فیفا بیرۆکەکەیەکی بۆ گۆڕانکاریی لە یاسای جێبەجێکردنی لێدانی سزادا پێشنیازکردووە.
وەک لە زانیارییەکاندا هاتووە، کۆلینا داوا دەکات لەمەودوا گەڕانەوەی تۆپ لە لێدانی سزا، بە بەردەوامییدان بە یارییەکە بوونی نەمێنێت. بەڵکوو وەک لێدانە یەکلاکەرەوەکان هەرکاتێک تۆپ بەرپەرچدرایەوە، نەتوانرێت سوودی لێ وەربگیردرێت.
سەرچاوەکان لێدوانێکی کۆلینایان ئاماژەپێکردووە بۆ پاڵپشتی لە پێشنیازەکەی، بەوەی ناوبراو پێی وایە “ئەم شێوازەی لێدانی سزا کە ئێستا باوە، سوودی زیاتر بۆ جێبەجێکارەکەیە. لەکاتێکدا کە رێژەی 75%ی لێدانەکان گۆڵ دەبێت، کەچی لەو کاتانەشی بەرپەرچی تۆپەکان دەدرێتەوە، دەرفەتێکی دیکەیە بۆ تۆمارکردنی گۆڵ”
🚨🚨| BREAKING: Pierluigi Collina, head of Fifa’s referees’ committee, is considering SCRAPPING penalty rebounds in open play. 🥅❌
[@BBCMOTD] pic.twitter.com/vHXZCXBaeZ
— CentreGoals. (@centregoals) November 13, 2025