
یاریگا –
بارسێلۆنا بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئاتلێتیک بلیباو تواناکانی دوو ئەستێرەی سەرەکی بۆ دەگەڕێتەوە.
رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، رافینیا، هێرشبەری بەڕازیلی و خوان گارسیا، گۆڵپارێزی ئیسپانی بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو لە 22ـی نۆڤێمبەر ئامادە دەبن و دەتوانن بەشداریی بکەن.
🔵🔴 Flick recuperará tres de sus piezas básicas tras el parón
✅ Podrá contar ya con Raphinha y Joan Garcia ante el Athletic
✍️ @RogerTorello https://t.co/ss4ho0cGE2
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) November 13, 2025
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەستەمە پێدری بتوانێت بەشداریی یارییەکەی بیلباو بکات، بەڵام ئامانجی سەرەکی ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە ئەوەیە بۆ یارییەکەی بەرامبەر چێڵسی لە 25ـی نۆڤێمبەر بگەڕێتەوە.
دوای نۆ رۆژی دیکە بارسێلۆنا لە یارییەکانی گەڕی 13ـی لالیگا میوانداری ئاتلێتیک بیلباو دەکات، پاش دابڕانێکی زۆر رافینیا و خوان گارسیا بۆ ئەو یارییە ئامادە دەبن.



