
یاریگا –
بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەی ژێر 17 ساڵانی هەڵبژاردە ئەرجەنتین دەدات.
بارسێلۆنا بێوەستان بەردەوامە لە بەرهەمهێنان و دۆزینەوەی بەهرەمەندە لاوەکان. لاماسیا لەم چەند ساڵەی دواییدا رۆڵی سەرەکی لە بوژانەوەی یانەکەدا بینیوە، یاریزانانی وەک لامین یامال و پاو کۆبارسی و فێرمین لۆپێز کە لە پێکهاتەی سەرەکی ئێستای یانەکەدا یاریی دەکەن هەموو بەرهەمی ئاکادیمیاکەن. بەڵام بلاوگرانا هەروەها زۆر لێهاتووە لە دەستنیشانکردنی بەهرەمەندەکانی دەرەوەی یانەکە و تێکەڵکردنی لە پڕۆژەکانیاندا، روونترین نموونە پێدریە.
تۆپی پێی ئەمریکای باشوور هەمیشە یەکێک بووە لەو شوێنانەی کە بارسا تێیدا بەزۆری لە کێبڕکێی گواستنەوەی بەهرەمەندە سەرەکییەکان لە پێش یانە ئەوروپییەکانەوە بووە. ئەمجارە بەگوێرەی زانیارییەکانی ئالبێرت فێرناندێز رۆژنامەنووسی پێگەی گۆڵ، ئێستا بارسێلۆنا بەدواداچون بۆ هێرشبەرێکی ئەرجەنتینی تەمەن 17 ساڵدا دەکات، ئەویش تۆماس دی مارتیس (لەدایکبووی 26ی حوزەیرانی 2008ـە).
🚨🚨🌕| FC Barcelona are showing interest in 17-year-old Argentinian striker Thomás de Martis.
Currently shining at the U17 World Cup in Qatar, the youngster has been on Barça’s radar for several months.
[@Gol] 🇦🇷🔵🔴 pic.twitter.com/ckpMTGk2kE
— Managing Barça (@ManagingBarca) November 12, 2025
ئەو یاریزانە کە ئێستا بەشداری مۆندیالی خوار 17 ساڵان لە قەتەری و بەگوێڕەی زانیارییەکان چەند مانگێکە لەژێر چاودێری بارسادایە. دی مارتیس هێرشبەری یانەی لانوسە لە پاڵەوانێتی ئەمریکای باشووری خوار 17 ساڵان خۆی سەلماند و شەش گۆڵی تۆمارکرد و یارمەتی تیپەکەی بۆ سەرکەوتن بۆ مۆندیال دا.
دی مارتیس لە یارییەکاندا خێرا و بەهێزە و توانای بەرزی هەیە بۆ گۆڵ تۆمارکردن. کاتێک پرسیاری لێکرا لە کام هێرشبەر دەچێت، وتی خۆی بە هاوشێوەی ئێرلینگ هالاند دەبینێت. ئەرجەنتین لە هەر سێ یاری قۆناخی کۆمەڵەکانیدا بەرامبەر بەلجیکا و تونس و فیجی سەرکەوتنی بەدەستهێنا. دی مارتیس دوو یاری یەکەمی لە پێکهاتەی سەرەکی بوو و لە یارییەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی فیجی یەدەگ بوو.



