
یاریگا –
رەخنەکان لە شێوازی کارکردنی چابی ئاڵۆنسۆ، یادەوەریی ئەو کەشە نائارامە دەهێننەوە یاد کە لە سەردەمی ڕافا بێنێتێز و یۆلن لۆپێتێگیدا لە یانەکەدا هەبوو.
رۆژنامهی مۆندۆ دیپهرتیڤۆ ئاشكرایكردووه، ئەو ڕەخنانەی کە ئاڕاستەی چابی ئەلۆنسۆ دەکرێن و لە داهاتووشدا زیاتر دەبن، چەندین لایەنی جیاوازیان هەیە، بەڵام یەک خاڵی هاوبەشیان هەیە، پەیوەندیی لەگەڵ ژووری جلگۆڕین. دوای دۆڕانەکەی ئانفێڵد و یەکسانبوونەکەی ڤاییکاس، بە روونی دەرکەوت کە پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان یاریزانەکان و راهێنەر نییە. ئەمەش دەرەنجامی پەیوەندیی ساردی ئەوە لەگەڵ ناوە گەورەکانی وەک بێلینگهام، ڤینیسیۆس و فێدێ ڤالڤێردی.
Xabi Alonso, un perfil que no suele salir bien en el Real Madrid
✍️ @mariocalcast https://t.co/iWvFmq1Y8M
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) November 13, 2025
مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە؟
بەپێی شیکارییەکانی رۆژنامهی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئەو دۆخەی ئێستا لە ڤاڵدیبیباس ناوەندی مەشقەکانی ریاڵ هەیە، زۆر لەو کەشە دەچێت کە لە سەردەمی راهێنەرانی وەک یۆلن لۆپێتێگی و ڕافا بێنێتێز هەبوو، هەردووکیان هەرگیز پشتیوانیی ژووری جلگۆڕینیان بەدەست نەهێنا و زووتر لە کاتی چاوەڕوانکراو یانەکەیان جێهێشت.
چابی ئاڵۆنسۆش هەمان جۆرە راهێنەرە، کۆنتڕۆڵکەر، دەیەوێت هەموو شتێک بە وردی بپێوێت و هیچ یاریزانێک هەنگاوێک لەناو یاریگادا نەنێت بەبێ ئەوەی خۆی شیکاری بۆ بکات، هەر بۆیە ئێستا لە مەشقەکاندا کاری زۆر زیاتر لەسەر لایەنی تاکتیکی دەکرێت، لەگەڵ دانیشتنی ڤیدیۆیی درێژتر و شیکاریی قووڵتر.
مامهڵهكردن لهگهڵ یاریزانهكان
ئەم شێوازە نوێیە دوای سەردەمێکی درێژی کارلۆ ئانچیلۆتی دێت، کە بە پێچەوانەوەی ئاڵۆنسۆ ناسرابوو، وا دیارە یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید بە سەختی خۆیان لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییەدا دەگونجێنن.
مێژووی ریاڵ مەدرید، بەتایبەت لە سەردەمی سەرۆکایەتی فلۆرەنتینۆ پێرێز یانەکەی پڕکردووە لە ئەستێرەی گەورە، ئەوەی سەلماندووە کە ئەم جۆرە یاریزانانە باشتر کار لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرانەدا دەکەن کە مامهڵهكردنیان نەرمە و ئازادیی زیاتریان پێدەدەن، پێچهوانهی ئهو راهێنەرانهی مامهڵهیان توندە، تەنیا خۆزێ مۆرینیۆ توانی بۆ ماوەیەکی درێژ لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە، بەڵام راهێنەرانی تری وەک ڤاندەرلێی لۆکسمبۆرگۆ، فابیۆ کاپێلۆ و خۆزێ ئەنتۆنیۆ کاماچۆ، وەک ئەستێرەی گڕگرتوو زوو کوژانەوە. بە پێچەوانەوە، ڕاهێنەرانی وەک ڤیسێنتی دێل بۆسکێ، زەینەدین زیدان و کارلۆ ئانچیلۆتی، بەهۆی پەیوەندییە باشەکەیان لەگەڵ یاریزانەکان و مامهڵه نەرمەکەیانەوە، سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێنا.
پێرێز پشتیوانیی ئاڵۆنسۆ دەکات؟
سەرەڕای هەموو ئەمانە، فلۆررێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە، هێشتا متمانەی بە چابی ئاڵۆنسۆ هەیە. نهێنی نییە کە پێرێز هەمیشە حەزی لە ڕاهێنەری مامهڵه توند بووە لە ژووری جلگۆڕیندا. تەنانەت پێشتر هەوڵی هێنانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی دا، بەڵام سێرجیۆ رامۆس، کاپتنی ئەوکاتی یانەکە، بە ئاشکرا دژایەتیی کرد و گوتی، ڕێز بەدەست دەهێنرێت، ناسەپێنرێت، بهڵام لهگهڵ ئهوهش پێرێز یانهكهی نهكردووته قوربانی هیچ راهێنهرێك و كهمجار ههبووه دهرفهتی زۆر بداته راهێنهر.
ئەنجامەکان بڕیار دەدەن
لە کۆتاییدا، ئەوەی ڕاهێنەر لە پۆستەکەیدا دەهێڵێتەوە یان دووریدهخاتهوه، تەنیا ئەنجامەکانە، ئەگەر ئەنجامەکان باشبن و ریاڵ مەدرید نازناوەکان بباتەوە، ئەستەمە چابی ئاڵۆنسۆ یانەکە جێبهێڵێت، مەگەر خۆی داوای ئەوە بکات.
ئاڵۆنسۆ گرێبەستێکی تاوهكو 2028 هەیە و هەرچەندە دۆخەکە ئێستا هەستیارە، بەڵام لە هەر ساتێکدا دەکرێت پێچەوانە ببێتەوە. لە راستیدا، ئەم پشووەی یارییە نێودەوڵەتییەکان دەکرێت هەلێکی باش بێت بۆ گرووپەکە تا بە رۆحێکی نوێ و ئاشتەوایی زیاترەوە رووبەڕووی دوا بەشی ساڵی 2025 ببنەوە.