Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سەردەمی دوای لیڤاندۆڤسکی؛ بارسێلۆنا ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی هاری کەین دەستپێدەکات

شازادە هاری لەپێشینەی کارەکانی لاپۆرتایە..

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی هاری کەین، هێرشبەری ئینگلیزی یانەی بایرن میونشن دەستپێدەکات.

رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا گرێبەستی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی نوێناکاتەوە و لە هاوینی داهاتوو هێرشبەرە پۆڵەندییەکە بەڕێدەکات و بۆ شوێنی ئەو گرێبەست لەگەڵ هاری کەین، هێرشبەری بایرن میونشن واژۆ دەکەن،

لیڤاندۆڤسکی لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا بەسەردەچێت، ئەیسی میلان هەوڵێکی زۆر بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بەخۆڕایی دەدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، گواستنەوەی هاری کەین لە پێشینەی کارەکانی بارسێلۆنایە، کەین تاوەکو 2027 گرێبەستی لەگەڵ بایرن میونشن هەیە، بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەەی گرێبەستەکەی 57 ملیۆن پاوەندە و یانە کاتالوونیەکە دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو ئەو بڕگەیە چالاک بکات و واژۆی گۆڵکارە ئینگلیزییەکە بەدەستبهێنێت.

بارسێلۆنا لەڕووی لۆژیکییەوە لەم کاتەدا توانای گواستنەوەی کەینی نییە، چونکە پێویستە یانەکە بگەڕێتەوە بۆ یاسای 1.1 و مووچەی گشتی تیپەکەش بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە. رەنگە یانەکە ناچاربێت دەستبەرداری ئەستێرەیەکی گەورەش ببێت.

سەرەڕای هەموو ئەو بەربەستانە، خوان لاپۆرتا خەون بە گواستنەوەی گۆڵکارە ئینگلیزیەکە دەبینێت، لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە.

هاری کەین بە درێسی بایرن میونشن بەشداریی 113 یاریی کردووە، 108 گۆڵی کردووە 29 گۆڵی دروستکردووە.

هاری کەین، هێرشبەری بایرن میونشن

بابەتی زیاتر

Back to top button