یانە ئینگلیزیەکان ئیڤیان تۆنیان دەوێ، بەڵام بەربەستێک هەیە

یاریگا –
لە خولی پرێمەرلیگەوە خواست بۆ گواستنەوەی ئیڤان تۆنی یاریزانی ئێستای ئەهلی سعوودی پیشاندراوە و دەیانەوێ بیگەڕێننەوە بۆ ئەو خوله.
ئیڤان هاوینی 2024 بە گرێبەستێک تا 2028 و بەهای 40 ملیۆن پاوەند لە یانەی برێنتفۆردی وڵاتەکەیەوە روویکردە ئەهلی سعوودی. بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە جیاوازەکانیش، ئەو هێرشبەرە مووچەی هەفتانەکەی لە ئەهلی خۆی دەدات لە نزیکەی 400 هەزار پاوەند. لەگەڵ پیشاندانی ئاستی چاوەڕوانکراویش، بۆی زیاددەکرێت بۆ 500 هەزار.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ دەیانەوەی هێرشبەرە ئینگلیزیەکە بگەڕێننەوە بۆ خولی وڵاتەکەی.
سەرچاوەکە باس لە بەربەستە سەرەکییەکەی بەردەم خواستی ئەو یانانە دەکات کە ئەویش مووچەی ئیڤانە.
ناوبراو لە سعوودیە هەفتانە بڕی 400 هەزار پاوەند لەدوای باجەکان وەردەگرێت. کە دەکاتە 800 هەزار پاوەند لە خولی ئینگلیزی.
ئەوەش مووچەیەکی ئێجگار زۆرە لەچاو ئەوەی یانەکان بە یاریزانەکانیانی دەدەن لە پڕێمەرلیگ.
🚨 Several Premier League clubs are keen on bringing England striker Ivan Toney back from Al-Ahli, but his wages could present a major hurdle.
He currently earns a reported £400,000-a-week AFTER TAX, which is the equivalent of £800,000-a-week in England.
(Source: @SkySports) pic.twitter.com/vPHtY7PdZU
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) November 12, 2025



