
یاریگا –
گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ نێو یاریگای کامپ نو لە چەند کاتژمێری رابردوودا و بڵاوبوونەوەی وێنەکانی لەو یاریگایە، دەرگای بەسەر زۆر مشتومڕدا کردەوە بەتایبەت لەنێو هاندەرانی بارسێلۆنا و ئەفسانە مێژووییەکەیان.
ئەگەرچی گەڕانەوەکە بۆ کاری فیلم و دێکۆمێنتاریی بوو، بەڵام خوان لاپۆرتای سەرۆک بە لێدوانەکانی هەموو ئەگەرێکی گەڕانەوەی مێسی وەک یاریزانی بە “ناواقعی” وەسفکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئالفرێدۆ مارتینێزی رۆژنامەنووس، ئەوە تەنها لاپۆرتا نیە بڕیاری داخستنی دەرگاکەی لە مێسی دابێت، بەڵکو خودی لیۆش هیچ بیر لە گەڕانەوە بۆ بارسا ناکاتەوە.
رۆژنامەنووسەکە ئەوەشی زانیوە کە مێسی ئێستا وابەستەی گرێبەستێکی درێژخایەنە لەگەڵ ئینتەر مەیامی، ساڵ لەدوای ساڵیش بەردەوام دەبێت لەو یانە ئەمریکیە. بۆیە چیرۆکی گەڕانەوەی بۆ بلاوگرانا وەک یاریزان کۆتایی هاتوو. بەڵام رەنگە لە داهاتوودا بۆ پۆستێکی کارگێڕی بگەڕێتەوە.
Leo Messi, en ningún caso se plantea el regreso al Barcelona como futbolista. Aquella etapa se cerró. Tiene contrato largo en Miami. Va temporada a temporada. Si regresa es más para los despachos, en el área deportiva. Es Patrimonio del Barcelona y ojalá regrese algún día
— Alfredo Martínez (@Alfremartinezz) November 12, 2025



