Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

یانەیەکی پرێمەرلیگ راهێنەری نوێی دەستنیشان کرد

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی پرێمەرلیگ کە ئەم وەرزە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە راهێنەرەکیان دوورخستەوە، لە پێگە فەرمیەکانی خۆیانەوە ناوی راهێنەری نوێیان ئاشکراکرد.

وۆڵڤرهامپتن ئەم وەرزە ئەنجامەکانی کارەساتە و لە 12 یاریی خولی ئینگلیزیدا هیچ بردنەوەیەکیان تۆمار نەکردووە و خاوەنی تەنها دوو خاڵن. هەر بەوهۆیەشەوە ڤیتۆر پێرێرای لە پۆستەکە دوورخستەوە.

وەک لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی X بڵاویانکردووەتەوە، گورکەکانی ئینگلتەرا رۆب ئێدواردسیان وەک راهێنەری نوێ دەستنیشانکرد بە گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ ساڵ.

ئێدواردس پێشتر راهێنەری میدڵزبەرە بوو لە چامپیۆنشیپ و تەنها چەند یانەیەک سەرپەرشتی ئەو یانەیەبوو، توانی چەند ئەنجامێکی نایابیان بۆ تۆماربکات. بەڵام سەرەنجام کارگێڕی یانەکە رێگەی پێدا گفتوگۆ لەگەڵ وۆڵڤز بکات بۆ ئەو ئاڵنگارییە نوێیە لە پرێمەرلیگ.

لە بەرامبەر رێگەدان بە دەستبەرداربوون لە تواناکانی، وۆڵڤز بڕی 3 ملیۆن پاوەندی وەک قەرەبوو دا بە میدڵزبەرە.

Back to top button