Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

چۆن لامین یامال بووه‌ ئیسپانی ؟

رۆبیالیس نهێنییە گەورەکە ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

لویز رۆبیالیس، سەرۆکی پێشووی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا، لە لێدوانێکی نوێدا پەردەی لەسەر ئەو پلانە ستراتیژییە هەڵدایەوە کە چەندین ساڵ لەمەوبەر بۆ ڕازیکردنی ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا، لامين يامال، داڕێژرابوو تاوه‌كو درێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بپۆشێت.
رۆبیالیس بۆ رادیۆی كۆپی ئیسپانی باسی ئه‌و ریگه‌یه‌ی كرد وایكرد یامال درێسی ئیسپانیا بپۆشێت و دەڵێت،
“کاتێک لامين تەمەنی تەنیا دوانزە ساڵ بوو، بەڕێوبەرایەتی ئەکادیمیای لاوانی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا سه‌ردانیان كردم  پێیان گوتم، بەرێز سەرۆک، یاریزانێکمان هەیە، منیش پرسیم، ئایا لە تەمەنی له‌ دوانزە ساڵیدایه‌؟ گوتیان بەڵێ، بەڵام دایکی خەڵکی وڵاتێکە و باوکیشی خەڵکی وڵاتێکی ترە، هەرچەندە خۆی لێرە لەدایک بووە.”
سەرۆکی پێشووی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاشکرایکرد کە هەر لەو کاتە داوای پلانێکی کاری ڕاستەوخۆی لێکراوە بۆ لامين يامال، ئەویش دەستبەجێ پلانەکەی بۆ داڕشتوون.

پلانەکە چی بوو؟

ڕۆبیالیس ئاشکرای دەکات کە پلانەکە لەسەر دوو بنەمای سەرەکی داڕێژرابوو: نزیکبوونەوەی مرۆیی و هاندانی دەروونی.

ئەو روونیکردەوە،

پلانەکەمان بریتی بوو لەوەی بەردەوام لەگەڵ دایک و باوکی لە پەیوەندیدا بین، دەرگامان بۆیان کراوە بوو هەرکاتێک بیانەوێت قسە بکەن، دەمانویست هەست بکەن کە یەکێتیی تۆپی پێ ئیسپانیا وەک خێزانێکی دووەم پشتیوانییان لێدەکات.”

جگە لەوە، جەختیان لەسەر لایەنی دەروونی خودی یاریزانەکە کردبووەوە. ڕۆبیالیس دەڵێت،

“گرنگ بوو هەمیشە نزیکی بین و هانی بدەین تا هەست بە شانازی بکات بە پۆشینی درێسی ئیسپانیاوە.”

سەرۆکی پێشووی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ سەلماندنی قسه‌ی خۆیان لەم پلانەدا، ئاماژەی بەوەشکرد کە بە لایەنی کەمەوە، چوار بۆ پێنج جار بە تایبەتی سەفەری کردووە بۆ ئەوەی راستەوخۆ لەگەڵ دایک و باوکی لامين يامال دابنیشێت و دڵنیایان بکاتەوە لەوەی باشترین بژاردە بۆ داهاتووی کوڕەکەیان، یاریکردنە بۆ ئیسپانیا.

له‌ كۆتاییدا، ده‌ڵێت،
وه‌ك یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا پڕۆژەیەکی وەرزشیی روونمان بۆ داهاتووی کوڕەکەیان خستەڕوو. هاوکات، بە گرنگیپێدان و سەردانی بەردەوامی رۆبیالیس، هەستیان بەڕێز و متمانەیەکی زۆر کرد، ئەم دوو هۆکارە، لەگەڵ ویستی کوڕەکەیان، وایکرد دڵنیا بن لە بڕیارەکەیان.

 

Back to top button