Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ساتێکی هەستیارە؛ قەیرانی نوێکردنەوەی گرێبەستی یڵدز یوڤێنتوس دەهەژێنێت

ئۆفەری سێ یانەی گەورەی ئەوروپا بۆ ئەستێرەکە ئامادەیە

Yariga App

یاریگا –

هەرچەندە ئاماژەکان زۆر روون و یەکلاییکەرەوەبوون، بەڵام لە دوا قۆناخدا، هاوکێشەکە تەواو ئاڵۆزبووە.

رۆژنامەی لا گازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی کێنان یڵدز تاوەکو هاوینی ساڵی 2030 بەتەواوی وەستاوە.

یوڤێنتوس و نوێنەرانی یڵدز لەسەر بەهای دارایی و چەند بەندێکی گرێبەستەکە رێکنەکەوتوون و هەموو شتێک دواخراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەکە بە رۆژنامە ئیتاڵییەکە راگەیاندووە، لە چەند هەفتەی رابردوودا، گەشبینییەکی زۆر باڵی بەسەر یانەکەدا کێشابوو، بەڵام ئێستا وێنەکە شێواوە و نوێکردنەوەی گرێبەستی یڵدز خەریکە بەبادەچێت.

دوای چەندین مانگ لە گفتوگۆ و مشتومڕی نێوان دامیان کۆمۆلی، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و نوێنەری یلدز، هەموو شتێک هەڵپەسێردراوە.

رۆژنامەکە وەکو وەسفێکی دۆخەکەی کردووە و نووسیویەتی؛

دووکەڵێکی خۆڵەمێشییە، زیاتر لە دووکەڵێکی رەش نزیکە نەک سپی.

جیاوازی دارایی

دەستەی کارگێڕی یوڤێنتوس بڕیاریداوە کەیسی یڵدز سڕبکات، هەرچەندە بایرن میونشن بەتووندی هاتووەتە سەرهێڵن و ئامادەیە مووچەی مانگانەی یڵدز بۆ 1.7 ملیۆن یۆرۆ+پاداشت زیادبکات.

کێنان لە ریزبەندی بەرزی مووچەخۆرانی یوڤێنتوس لە پلەی 19مدا دێت، تەنیا ماتیا پێرین، دانیێلی روگانی، فابیۆ مێریتی، خوان کاباڵ، کارلۆ پێنسۆلیۆ و ڤاسێلی ئادزیچ لە دواوەی ئەستێرەکەوەن.

خاڵی جیاوازی تەنیا لایەنی دارایی نییە، بەڵکو یڵدز داوای گرێبەستێکی شیاو دەکات و نایەوێت مووچەکەی هاوشێوەی دوسان ڤلاهۆڤیچ، خاوەن بەرزترین مووچەی یانەکە بکرێت، بەلام بەلانی کەمەوە هاوشێوەی جۆناسان دەیڤد، داوای مووچەی ساڵانەی شەش ملیۆن یۆرۆ دەکات.

هەرچەندە یوڤێنتوس ئۆفەری مووچەی ساڵانەی بۆ یڵدز گەیاندووەتە پێنج ملیۆن یۆرۆ، لەسەر کاخەز یەک ملیۆن یۆرۆ شتێکی ئەوتۆ نییە، بەڵام ئێستا بووەتە کێشەیەکی گەورە و لەوانەیە گرێبەستەکە لەبارببات.

لە هاوینی رابردوودا، چێڵسی بڕی 67 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی یڵدز پێشکەشکرد، ئێستاش یانەکانی ریال مەدرید، ئارسیناڵ و بایرن میونشن لە نزیکەوە چاودێری دۆخی یڵدز دەکەن.

هیوایەکی کەم ماوە

یوڤێنتوس تەواو دەستبەرداری بیرۆکەی مانەوەی یڵدز نەبووە، بەڵام کۆمۆلی سوورە لەسەر وەستاندنی گفتوگۆکانی تاوەکو کاتێکی دیکە.

رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، هیوای گەورەی یوڤێنتوس بۆ هێشتنەوەی یڵدز بریتییە لە دەستوەردانی جۆن ئیڵکان، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێکسۆر، خاوەنی یانەکە.

ئێڵکان زۆر بە یڵدز سەرسامە و نایەوێت بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری تواناکانی ئەستێرە تورکەکە ببێت.

یڵدز بووەتە سیمبوولی بەبازاڕکردنی یانەکە و درێسی ژمارەی 10ی ئەستێرەکە، پڕ فرۆشترینی یانەکەیە و زۆرترین داواکاری لەسەر کەلوپەلەکانی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button